ستاندەر
ئەمڕۆ چوارشەمە دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم حکومەتی فیدڕاڵی بە کەمتەرخەم لە گەیشتنە ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا تۆمەتبار کرد، وەزارەتی دارایی عێراق لەوڵامی ئەو ڕاگەینراوە ڕاگەینراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند حکومەتی هەرێم نەرمی نەنواندووە لە دۆسیەی داهاتی دەروازە سنوریەکان.
لەبەیاننامەکەی وەزارەتى دارایى عێراقدا حکومەتى هەرێمى کوردستان بەوە تۆمەتبار کراوە کە ئەو پشکە پارانەى وەک مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لەلایەن حکومەتى ناوەندەوە خەرج کراوە نەگەیەنراوەتە دەست فەرمانبەرە راستەقینەکانى هەرێمى کوردستان.