ستاندەر
كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى رایده‌گه‌یه‌نێت، حزبه‌كه‌ى پرۆژه‌ى هه‌یه، بۆ باشكردنى ژیانى هاوڵاتیان، ئەوەشی راگەیاندووە بۆ باشكردنى گوزه‌رانى هاوڵاتیان و تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قۆناغه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه.
کاکەمین نەجاڕ بۆ میدیاى فەرمی حزبه‌كه‌ى راگەیاندووە:”وەک پارتی لە ماوەکانی رابردوودا دیراسەتی رەوشەکەمان کردووە لەزۆر رووەوە، چەندین کۆبوونەوەش بەڕێوەچوون، بەڵام بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر کۆبوونەوەکانمان ھەبووە”.
وتیشی :”ئێمە وەک پارتی لە سەرکردایەتی پڕۆژە و بەرنامەمان ھەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ برادەرانی یەکێتی چۆن بتوانین رەوشەکە تێپەڕێنین”.