لێكۆڵینەوە “لەبەهەدەردانی” پارەیەكی زۆر لە وەزارەتی تەندروستی دەكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 233 جار بینراوە

ستاندەر

شنۆ ئەشقی، پەرلەمانتاری لیژنەی تەندروستیی لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی خەرجیەكانی ئەو دواییەی كەرتی تەندروستی رایدەگەیەنێت: “ئێمە گوماندەكەین ئەو بڕە پارە زۆرەی بۆ كەرتی تەندروستی و پرسی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و حكومەتی هەرێمەوە تەرخانكراوە تەخشان و پەخشان كرابێت و بۆ مەبەستی تر بەكارهاتبێت، بۆیە لە ئێستادا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەین”.

ناوبراو بە ئێس ئێن ئێنی رایگەیاندوە: “رەنگە لە داهاتوویه‌كی نزیكدا تەواوی بەڕێوه‌بەری گشتی تەندروستيی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانی كوردستان بكرێن، لەوێ روونكردنەوەی پێویستمان پێبدەن بۆ ئەوەی بزانین ئەو پارانه‌ چۆن سەرفكراوە، چونكە هەموومان دەزانین كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەرەتایی بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوەكو ئێستا زیاتر لە 13 ملیار و 390 ملیۆن دینارى ته‌رخانكردووه‌ و حكومەتی عێراقیش 5 ملیار و 500 ملیۆن دینارى ته‌رخانكردووه‌، ئەو هەموو پارەیە چی بەسەر هاتووه‌ و چۆن خه‌رجراوه‌ پێویسته‌ روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر بدرێت”.

ئەندامه‌كه‌ى لیژنەی تەندروستیی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “لە هەنگاوی یەكەمدا وەزیر و بەڕێوەبەره‌كان بانگهێشت دەكەین، دواتر ئەگەر هەڵە و كەموكورتی هەبوو، داوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری تەندروستی دەكەین”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.