گرنگ: عێراق بەدوای ئەو جاسوسانە دەگەرێت كە لە هەرێمەوە زانیاریان بە توركیا داوە

لەلایەن ستاندار Posted on 352 جار بینراوە

ستاندەر

لیوا حەسەن خەفاچی، وتەبێژی رەسمی سەركردایەتی چالاكیە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ زانینی ئەو هەواڵدەرەی كە زانیاری بە توركیاداوە بۆ بە ئامانجگرتنی ئۆتۆبیێلی دوو بەرپرسی باڵای پاراستنی سنور و سەربازێك، كە رۆژی سێ شەممە لەلایەن سوپای توركیاوە كرانە كوژران.

وتیشی لێكۆلینەوەی ورد لەسەر سەرچاوەی ئەو زانیاریانە دەكەین كە سوپای توركیا پشتی پێ بەستووە، ناوبراو ئەو هێرشەشی بەرەو پێشچوونی مەترسیدار لەقەڵەمدا.

چاودێران پێیان وایە ئەگەر پێدانی زانیاریەكان لەلایەن هەواڵدەرانی ناوخۆی ناوچەكە درابێت، پێدەچێت لەسەر ئاستی بەرز زانیاریەكان بە توركیا درابن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.