سەرۆك كۆمار بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی هەرێم و بەغدا داواكاریەك ئاراستەدەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 304 جار بینراوە

ستاندەر

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق لەبارەی گرژی و بەیاننامەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێم رایگەیاند، داوا دەكەم بەزوترین کات بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و جەختی کردوەتەوە کە پشتیوان و چاودێری بەردەوامی پرۆسەی دانوستانەکان دەکات تاوەکو بگەنە یەکلاییکردنەوەیەکی یاسایی دادپەروەری بابەتەکە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق چاودێری پەرچەکردارە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی فیدراڵی کردوە، کە ماوەی دو مانگە دانوستانەکانی نێوان هەردولا بەردەوامە بۆ ئەوەی پاکتاوێکی دارایی ئەوتۆ بکرێت، کە بوار بە رەوانەکردنی پشکی هەرێم لە بودجەدا بدات.

لەشێكی تری راگەیەنراوەكە هاتووە، “سەرۆک بەرهەم سەرسوڕمانی خۆی دەربڕیوە بە دەرکەوتنی نیشانەی گرژیی لەبەیاننامە میدیایەکان، کە رەنگدانەوەی دۆخە راستەقینەی دانوستانەکان نین، بەشێوەیەک ئومێد هەیە لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا بگەنە ڕێکەوتنێک  کە چارەسەرێکی دادپەروەرانە ویاسایانەی ئەوتۆ بێت کە مافەکانی گەلی عێراق بپارێزێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.