ستاندەر
حەسەن فەدعەم، پەرلەمانتاری تەیاری حیكمە لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت پێویستە حكومەتی كازمی. هەمان رێوشوێنی دەستوری و قانونی حكومەتەكەی حەیدەر عەبادی بەرامبەر پێشێلكاریەكانی حكومەتی هەرێم بگرێتەبەر.
راشگەیاند حكومەتی هەرێم دەرفەتێكی گرنگی لەبەردەمە بۆ جێبەجێكردنی مەرجەكانی بەغدا و پیشاندانی نیەتی پاكی بۆ رێكەوتن. وتیشی كازمی دەتوانێت بە گرتنەبەری رێوشوێنی قانونی مافی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم بپارێزێت و لەگەندەلكاران بیان پارێزێت.