حەیدەر حاجی خدر
ئه‌وه ئێوه بون له 2005 دا چونه بن هه‌نگڵی خه‌ڵك تا ده‌نگ به‌و ده‌ستوره بده‌ن و به‌سه‌رتاندا سه‌پاندن، بیرتان نه‌چێ ئه‌وه خۆتان بون بێ ئه‌وه‌ی گوێ بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵخه‌ن، كه دژی بون، ده‌نگتان بۆ په‌سندكردنی ئه‌و ده‌ستوره خڕهكردهوه. من ده‌نگم پێینه‌داوه و خۆشحاڵیشم فۆڕمی ڕاپرسییهكهم به نه‌خێر خستۆته ناو سندوقه‌كه‌وه.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆ بێ و ڕویدابێ، ڕۆژی ڕاپرسییه‌كه‌ی ده‌ستورم بیرناچێته‌وه، چۆن خه‌ڵكتان له‌وه ئازادكردبو، كه هه‌مو كه‌سێك بۆی هه‌بێ نفوسی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ببا و بچێ ده‌نگ به ده‌ستوره‌كه بدا. ئه‌زانن ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه چ نوكته‌یه‌كی سه‌یر سه‌یر له بنكه‌كانه‌وه ده‌هاته‌وه..! تۆ بڵێی له‌وه سه‌یرتر چی بێ، كه دادوه‌ری سه‌رپه‌رشتیاری وێستگه‌یه‌ك كاتێك چاوی به فۆڕمه‌كانی ڕاپرسییه‌كه ده‌كه‌وێ و ده‌بینێ ده‌فته‌رێكی فۆڕمه‌كان بێ ئه‌وه‌ی وهڕهقهكانی لێبكرێته‌وه وه‌ك خۆی و به به‌ڵێ خراوه‌ته ناو سندوقه‌كه‌وه، تۆبێ چی گوتبێ..! هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م ئه‌وه‌شم بیرناچێته‌وه، كاتێك چاودێری سه‌ر سندوقه‌كه نه‌خێری منی بینی و یه‌كڕاست وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رێمم ڕوخاندبێ به به‌رپرسی بنكهكهی گوت: مامۆستا ئه‌وه نه‌خێری لێدایه. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شم بیرناچێته‌وه، كاتێك به‌و به‌رپرسه‌ی بنكهكهم گوت: به‌و هیوایه‌م ڕۆژێك دژی ئه‌و ده‌ستوره نه‌وه‌ستنه‌وه.
ئێستا ئه‌و ڕۆژه هاتوه و وا دژیشی ده‌وه‌ستنه‌وه. له ماوه‌ی پێنج شه‌ش ساڵی ڕابوردودا، به ناوی ده‌رهێنانی نه‌وت و ئابوریی سه‌ربه‌خۆوه، كهڕتانكردین هێنده‌ی بڵێن: بێدهستوریمان نه‌كردوه و له چوارچێوه‌ی میكانیزمه‌كانی ده‌ستوردا نه‌وتمان ده‌رهێناوه و فرۆشتومانه. باشه له‌وه زیاتر چیتان ده‌وێ، كه ئێستا وا عێڕاق ڕاشكاوانه پێتان ده‌ڵێ: نه‌وته‌كه‌ی خۆتان بۆ خۆتان، به‌ڵام نوێنه‌ری خۆمان له ده‌روازه‌كان داده‌نێین.
ئه‌رێ ئێوه ده‌زانن ئه‌و ده‌ستوری ئێوه خه‌ڵكتان پێ گێلكردبو له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێمه‌كانی دانراوه و تیایدا ده‌سته‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی له ده‌روازه‌یه‌كی تایبه‌تدا ڕیزكردوه و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه‌كان له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ن..؟!
ئه‌گه‌ر بێدهستوریتان نه‌كردوه و نایكه‌ن فه‌رمون له فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته‌ی سه‌روه‌ت و سامانی خۆتانتان پێ بردۆته كه‌شكه‌ڵانی فه‌له‌ك هه‌ر وا به‌رده‌وامبن، به‌ڵام لێگه‌ڕێن با میلله‌ت ئاهێكی بێته‌وه‌به‌ر و مل بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی سێیه‌می ماده‌ی 110 و بڕگه‌ی یه‌كه‌می ماده‌ی 114ی ده‌ستوره‌كه بده‌ن. ههڵمهگهڕێنهوه با گه‌ڕ نه‌بن، فۆلكلۆر گوته‌نی: هه‌رچه‌ند كه‌وتنه غه‌ریبیش مه‌شكێنن عه‌هد و په‌یمان و قسه‌ی خۆتان بیربێته‌وه، كه ده‌تانگوت ده‌بێ ده‌ستور په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان ڕێكبخا.
ئه‌رێ ئێوه ده‌زانن، كه ماده‌ی 114 ی تایبه‌ت به ده‌سته‌ڵاته هاوبه‌شه‌كانی نێوان و حكومه‌تی ئیتیحادی و هه‌رێمه‌كان، بڕگه‌ی یه‌كه‌می به ده‌ق ده‌ڵێ: به‌ڕێوه‌بردن (ئیداره‌دان)ی گومرگه‌كان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمه‌كان……. تد. ئه‌وه‌ی ناواخنی ئه‌و ڕسته ده‌یگه‌یه‌نێ له ڕوی واتاییه‌وه ئه‌وه‌یه، كه حكومه‌تی ئیتیحادی هه‌رێم ده‌كاته هاوبه‌ش نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه. ئه‌وه میلله‌ت نییه وا ده‌ڵی، به‌ڵكو ئه‌وه ئه‌و ده‌ستوره‌یه، كه ئێوه ده‌نگتان بۆ خڕده‌كرده‌وه.
نه‌ك هه‌ر ئێمه ئه‌وه به‌غداش له‌وه تێگه‌یشتوه، كه ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌كان دو قات و سێ قاتی ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا به نیازه بیداته هه‌رێم فڕێنه‌ده‌ن، ده‌مێك بو ڕادهستتانكردبونهوه و حه‌فت بهردیشتان له دو ده‌هاوێشتن. ئه‌گه‌ر وا نییه ده‌فه‌رمون مه‌ردایه‌تی بنوێنن و پشت به‌و په‌نده‌ی باپیرانتان ببه‌ستن، كه ده‌ڵێ: ڕاست به و به ڕێی شێردا بڕۆ. ئه‌گه‌ر پێشتان وایه خه‌ڵك زه‌ننی خراپتان پێدهبا و ئه‌و قسانه‌ی له باره‌ی ده‌روازه‌كانه‌وه ده‌كرێن ڕاست نین، ئه‌وا به جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕگه‌یه ئه‌و گومانه له‌سه‌ر خۆتان لابه‌رن و چیدی له تێكردنی قهلنان بهردهواممهبن.
من حوكمڕانیی بیست‌ونۆ ساڵه‌كه‌ی ئێوه‌م بینیوه، یاده‌وه‌ریی زۆر له‌و كهسانهشم خوێندونه‌ته‌وه، كه پێش ئه‌و بیست‌ونۆ ساڵه به‌و شاخوداخانهوه بون، بۆیه ده‌مێكه ئه‌و به‌یانییه به‌باشی ڕونبۆته‌وه و ده‌ركه‌وتوه ئێوه چ سوبح و فهجرێكی كازیب بون. كوڕه عه‌یبه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه پێنج ملیۆن كه‌س له ناو زیاتر له سی ملیۆن كه‌س، شه‌ش مانگ موچه‌كه‌ی له دواوه بێ و حكومهتهكهشیان هه‌ر درۆ به درۆوه وهبنێ، ته‌بعه‌ن ئه‌گه‌ر له عه‌یبه تێبگه‌ن.