هۆشیار عەبدوڵا: چارەسەری ئەم دۆخە سەختە لەدەستی خەڵكی هەولێردایە

لەلایەن ستاندار Posted on 342 جار بینراوە

ستاندەر

هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند،”دەسەڵاتدارانی هەرێم دەزانن دو دۆسێی هەن کە ئێجگار ئاڵۆسکاون و عێراق ئاسان ناچێتە ژێرباریان بۆیە ئاوا بێمەنتن لە خەڵک و موچە نادەن، دۆسیەکان نەوت و موچەی فەرمانبەرانن، عێراق نە دەتوانێ قەرز و ئیلتیزاماتی کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێم بکاتە ماڵ لەسەر خۆی کە ملیاران دۆلارە، نە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کە تا ئێستا لیستی نیە و نازانێ ژمارەی راستەقینەیان چەندە؟”

راشیگەیاند،”‫چارەسەری ئەم دۆخە سەختەی خەڵکی هەرێم ئەوەیە ئەم حکومەتە بە فشاری خەڵک هەڵبوەشێنرێتەوە جا بە جوڵەی شەقام یان بە مانگرتن و بایکۆتی دەوام، بەرپرسانی هەرێم ئەوە دەزانن کە عێراق ناچیتە ژێر باری گرانی دۆسێی موچە بۆیە دەسەلات لە هەرێم هەست بە فشار و مەترسی جددی نەکات، ناچێتە ژێربار، ئەو فشارە راستەقینەیەش لە هەولێری پایتەختەوە دەکرێ نەک لە قەزایەکی دورەدەستیی سەر سنور، بێ جوڵە و فشاری شەقامی هەولێر دەسەڵات باکی بەهیچ جوڵەیەکی تر نیە و بەهەندێکێشیان خۆشحاڵە”

هۆشیار عەبدوڵا دەشلێـت “‫قسە کورت و پوخەتەکە ئەوەیە چارەسەری ئەم دۆخە سەختە لە ئێستادا تەنها لەدەستی خەلكی هەرێم بە گشتیی و هەولێر بەتایبەتیی دایە، چونکە بەغداد ناچێتە ژێر باری راستکردنەوەی ئەو چەوتی و چەتەییەی بنەماڵەکانی هەرێم کردویانە و دەیکەن و راستکردنەوەیان بە ملیاران دۆلار لەسەر عێراق رادەوەستێ(ئەم قسەیەشم لە ئەزمونەوە هاتوە و بەرپرسیاریشم لێی و ئایندەی نزیکیش دەریدەخات) تەنانەت عێراق ئەگەر مەبەستیشی بێت بیکات لە ئێستادا (کە نایکات) بە هۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانێ.‬”

دواجار وتیشی،”ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ لە هەرێمدا دەردێکە تەمەنی سی ساڵە، بڵێی لە نێوان زۆرینەی خەڵکی کوردستان و گروپێک کەمینەدا کە شەرعیەتیی کوردایەتیان هەیە کۆمەڵگە چەندی تر بناڵێنێ؟”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.