بزوتنەوەی گۆڕان شەقامی لەدەست داوە و لە پارتیش بێ ئومێد بووە!

لەلایەن ستاندار Posted on 260 جار بینراوە

ھاوکار حمد

دوایی ئەوەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی ھات بزوتنەوەی گۆڕان بووە خاوەنی ١٢ کورسی پەرلەمانی و نیوەی دەنگەکانی لەدەستدا، بەڵام پارتی   پێشتر ژێر بەژێر لەگەڵ بەشێک لەسەرکردەکانی گۆڕان بەتایبەت ڕێکخەر و کوڕانی نەوشیروان مستەفا لەسەر ئەوە ڕێککەوتبون کە بەشداریەکی کارایان پێ دەکرێت لە م کابینەیەی حکومەت  و بەشێک لە جومگە بنەڕەتیەکانی حکومڕانی و کۆمەڵێک پۆستی سیادیان پێ دەدەن، پارتی بەم ھەنگاوە گۆڕانی پەلکێشی ناو یاریەک کرد ووەک چەکێکی کاریگەر بەکاری ھێنا بەتایبەت دژی یەکێتی نیشتمانی و توانی  بەشێکی زۆری یاریەکە لەبەرژەوەندی خۆی بەکۆتا بھێنی و پۆستی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی ھەرێم بەدەسەڵاتێکی زۆرەوە بۆ خۆی یەکلا بکاتەوە و پۆستەکانی جێگری ئەم دو سەرۆکایەتیەی دا بە گۆڕان و یەکێتی  بە کۆمەڵێک دەسەڵاتی سادەوە ، لەم نێوەندەدا یەکێتی نیشتمانی کە خۆی پێ شەریکە لە حکومڕانی تەنھا پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی پێ بڕا  ، کە لەئێستادا بە بەرنامە پێگەی لاواز کراوە.

لەئێستادا  بزوتنەوەی گۆڕان بەشدارە و یەکێکە لەلایەنە سەرەکیەکانی ئەم حکومەتە لەدوایی پارتی و یەکێتی ، حکومەتێک کە  موچەی  فەرمانبەرانی وەرزیە و کەرتی تەندروستی زۆرترین ڕەخنەی لەسەرە و خزمەتگوزاری کارەباوئاو و ڕێگاوبان لەئاست خواستی ھاوڵاتیان نیە و ئازادیەکان سنوردارن و دۆخی ئابوری خەڵک لەژێر سفرەوەیەوە، بۆیە  بزوتنەوەکە لەژێر فشاری جەماوەرەکەی و بەشێک لەسەرکردە گەنجە ناڕازیەکانی  لەئێستادا جۆرێک لەدەنگی ناڕەزای بەرامبەر بەشێک لەبڕیارەکانی حکومەت بەرز کردۆتەوە و ڕەنگە لەداھاتودا بگاتە ئاستی کشانەوە لەم حکومەتە بەتایبەت  لەکاتی نزیک بونەوە لە ھەڵبژاردنەکان بە ئومێدی گێڕانەوەی متمانە لە نێوان  بزوتنەوەکەوە و شەقام کە من  پێم وایە گۆڕان جارێکی تر ناتوانێت ببێتەوە بە ھێزەکاریگەرەکەی جاران و وا بەئاسانی شەقام متمانەی پێ ناکاتەوە.

لەم نێوەندەدا پارتی سیاسەتی خۆی دەکات و لە ئێستادا شەقامی لە بزوتنەوەی گۆڕان تۆراند و ھێواش ھێواش لە یەکێتی نیشتمانی  نزیک دەبێتەوە و دەیەوێ یەکێتی بکاتەوە ھاوبەشی ڕاستەقینەی خۆی و دەزانێت کە یەکێتی پشتگیری حکومەت بکات باشترە لەوەی گۆڕان پشتگیری بکات ، چونکە یەکێتی ھێزی چەکدار وپشتگیری نێودەوڵەتی و ئیقلیمی و دارایی و سنوری جوگرافی خۆی ھەیەو لە گۆڕان بەھێزترە.

گۆڕان لەئێستادا دەزانێ ئەم حکومەتە ناتوانێ ئەو چاکسازیە بکات کە گۆڕان داوای دەکات و دەشزانێت کە ھاونیشتمانیان بەتایبەت دەنگدەر و لایەنگرانی خۆی نیگەرانن لە مانەوەیان لەم حکومەتە شکستخواردووە بۆیە سەرانی گۆڕان دو بژاردەیان ھەیە یان بەردەوام بون لەم حکومەتە ی ئێستا وپشتیوانی کردنی کە ئەمە دڵی پارتی ڕازی دەکات، یان کشانەوە لەحکومەتەکە کە ئەمەیان دڵی  بەشێک لایەنگرانی خۆی ڕازی دەکات کە ئەگەری دووەم بە بەھێزتر دەبینم بەتایبەت کە لەم دۆخەی ئێستا پارتی و یەکێتی بەسەر پەرشتی نێچیرفان بارزانی و پاڤێڵ تاڵەبانی   جۆرێک لەنزیک بونەوە و لێک تێگەیشتی زۆریان ھەبووە کە ئەمەش کەمێک گۆڕانی نائومێد کردوە لە پارتی و دەزانن کە پارتی لەئێستادا ئیشی بە بزوتنەوەی گۆڕان نەماوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.