لێکەوتەکانی یاسای نوێی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق لەئەگەری پەسەندکردنیدا

لەلایەن ستاندار Posted on 337 جار بینراوە

بارام ابراهیم

پاش تێپەربونی ساڵێک بەسەر دەست بەکاربونی کابینەکەی عادل عبدالمهدی ولە ئەنجامی کەڵەکەبونی کێشەکانی کابینەکانی پێشوو،بڵاوبونەوەی فەسادی ئیداری وبێکاری وخراپی خزمەتگوزاریەکان وتوند بونەوەی دەست تێوەردان و ململانێی دەوڵەتانی دەرەکی، لەسەری هەموشیانەوە چاوپۆشیکردنی عبدالمهدی لە نەناردنی داهاتەکانی هەرێمی کوردستان بۆناوەند وپێدانی بودجەیەکی دیاریکراو بەهەرێمی کوردستان بەبێ بەرامبەر ،بەتەواوی عیراق خزا بۆقوڵای چاڵی گەندەڵی ،گەلی عێراق لەناوەڕاست و خوارو شەپۆلێکی ناڕەزای و خۆپیشاندانی پڕ لە توندو تیژی وڕوبەڕو بونەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی عراقدا دەست پێکرد بەدرێژی چەند مانگێک بەردەوام بوو ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە کەزیاتر لە٧٥٠ شەهیدو ١٧هەزار بریندار کە سێ هەزاریان کەم ئەندام بوون ،زۆری قوربانیەکان ودەرکەوتنی قەناس بەدەستەکان وەک بەڵگەی بونی دەست تیوەردانی دەرەکی بۆ گەرم کردنی شەری ناوخۆ، خۆپیشاندەرانیان توندترکردەوەو سەقفی داواکاریەکانیان لە چاکسازی یەوە بەرز کردەوە بۆ دەست لەکارکێشانەوەی کابینەکەی عادل و هەڵبژاردنی پێشوەخت ودەستگیر کردنی بکوژانی خۆپیشاندەران و..هتد ، خۆپیشاندانی خۆرسکی عێراق شۆڕشی تشرینی یەکەمی لێ بەرهەم هات و سەرەڕای نەبونی پشتیوانی شۆڕشەکەیان بەردەوام بون تاسەرکەوتنی بەدەست هێناو،کابینەوزاریەکەی عبدالمهدی دەستی لەکار کێشایەوە، بەشیک لە مەرجەعیەت وئەحزابی سیاسی خۆیان هەڵواسی بە شیعارەکانی خۆپیشاندەران وپشتگیری خۆیان بۆ داواکاریەکانی شەقام دەربڕی،ئەم تاکتیکەی لایەنە سیاسیەکان خۆپیشاندەرانی ساردنەکردەوە ،دووکاندیدی ڕاسپێردراویان بەبیانوەی حزبی بون ڕەد کردەوە، پەرلەمانیان ناچارکرد ڕەشنوسی یاسای نوێی هەڵبژاردن ئامادەبکەن بۆ ئەنجام دانی هەڵبژاردنی پێشوەخت،مادەی (٤٨)لەڕەشنوسی یاسانوێیەکە کەتائێستا لەپەرلەمان دەنگی لەسەر نەدراوە،  یاسیای هەڵبژاردنی ژمارە(٤٥)ساڵی ٢٠١٣ رەد دەکاتەوە،لەم میانەداو لەژێر فشاری بڵاوبونەوەی فایرۆسی  کۆرۆنا و نزیک بونەوەی کیشەکان لەبنبەست مستەفا کازمی وەک کەسێکی خاوەن ئەزمونی ئەمنی و شارەزا و نزیک لە خۆپیشاندەران وبە پلانێکی تۆکمەی ناوخۆی و دەرەکی ڕێگای بۆ خۆشکراو کاندیدکرا ،بەرنامەی کاری کابینەکەی بەئاراستەی خواستی شەقام خستەڕوو، متمانەی پەڕلەمانی بەدەست هێنا ،بەشێکی زۆر لە پێکهاتەکان لەوانەش نوێنەرانی کورد هەرلەسەرەتاوە بەبێ هیچ ڕێککەوتنێکی پێشوەخت پشتگیریان لێکرد، کازمی هەنگاوی گورج وگۆڵ دڵخۆشکەری نا، بۆ ئەوەی سەرەنجی گەل بۆخۆی ڕابکێشێت وکابینەی داهاتوش مسۆگەربکات ،هەرلەهەنگاوەکانی سەرەتایدا حزب ولایەنەسیاسیەکان دەست خۆیان گەست  لەپشتگیری کردنی، بەتایبەت ئەو لایەنانەی بەسێبەری دەرەکی دێنە ئەژمارکردن،کەوتنەدروست کردنی رێگر بۆ ئەنجام دانی کارەکانی ،بۆنمونە ناجارکردنی بە ئازادکردنی ئەندامەکانی حزب اللە کە بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی عێراق دەستگیر کرابون ،کازمی وەک پێویستی ئەوقۆناغەهەنگاوەکانی هێواشتر کردەوەولەڕێگای ئەمریکیەکانەوە سکوێریتی خۆی وستافەکەی دەستەبەرکرد،  کەوتە ڕاگرتنی باڵانس لەلایەک لەنیوان خواستی شەقام و بەرژەوەندی  لایەنەسیاسیەکانی عێراق ،لەلایەکیتریش لەنیوان وڵاتانی دەست تێوەردەر لەناوخۆی عێراق، بەگوێرەی مەبادیئە دەستوریەکانی عێراق تاکەپێوەری بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات، بەدەست هێنانی زۆرینەی دەنگەکانی شەقامە لەهەڵبژاردنەکاندا ،بۆیە بەخشکەی کەوتە مساوەمەکردن لەسەر بەرژەوەندیەکانی حیزب ولایەنەسیاسیەکان  بۆ گەل ،جونکە سەرئەنجام گەل سەرچاوەی دەسەڵاتە، هەنگاوی نا بەرەو جێبەجێکردنی خاڵێکی تر لەکارنامەکەی کە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بو وە داواکارییەکی سەرەکی خۆپیشاندەرانبوو ،بەپشت بەستن بەیاسای هەڵبژاردنی ژمارە(٤٥)ساڵی ٢٠١٣ وڕەش نوسی پرۆژەیاسای نوێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کەلە ٢٩/١٢/٢٠١٩ ئامادەکراوەو لەچاوەڕوانی خوێندنەوەی کۆتای و پەسەند کردندایە،مادەی٧بڕگەی دوهەمی هەردو یاساکە کەمافی دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنەکانی داوە بە ئەنجومەنی وەزیران بەراوێژ لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق ،ئەم هەنگاوەش بەشێوەیەکی یاسای رۆشتوە،ئەوەی گرفتەو بەلایەنەکان قوت ناچێت بەتایبەت کوردو سونە ئەوەیەکە ئەم یاسایەخواستی شەقامەودەبێت دەربچوێندرێت و بۆ هەڵبژاردنی داهاتو کاری پێبکرێت،ئەگەر بەیاساکۆنەکە هەڵبژاردن بکرێت هەمان نەتیجەی هەڵبژاردنەکانی پێشوی دەدات بەدەستەوە،جیاوازی جەوهەرییاسا نوطیەکە بریتیە  لەمادەی ١٥/ یەکەم دەلیت(دابەشکردنی بازنەی هەڵبژاردن لەپارێزگایەکدا بۆچەند بازنەیەک) هەرپارێزگایەک چەند کورسی هەبێت دەکرێت بە ئەوەندە بازنە، لەیاساکۆنەکەدا هەرپارێزگایەک یەک بازنەبووژمارەی کورسی ئەوپارێزگایە هەرچەند بوبێ ئەمەش ڕێگا خۆشکەربوو پلانی گزیو فزی ڕێکخراو لەسەر ئاستی پارێزگاکە،لەهەر محەتەیەکی ئەو پارێزگایە دەنگت بدایە دەچوە ناو حیسابی یەک بازنە ،بەڵام یاسا نوێکە ئەو مەچالە ناهێڵێت یان زۆر کەمی دەکاتەوە.دووەم(دەبێت کاندید لەسەر ئاستی تاک بێت لەناوبازنەی هەڵبژاردنەکەدا) بەمەش ڕێگری دەکات لە هەڵبژاردنی حیزب ولیست وقەوارە لەبەر ئەوەی لە یەک بازنەی هەڵبژاردن یەک کەس سەردەکەوێت ،بەگوێرەی بڕگەی سێیەمی هەمان مادە لەیاسا نوێیەکە کێ زۆرترین دەنگی بەدەست هێنا کورسیەکەدەبات،چیتر پێویست بەیاسای سانتلیغۆنیە بۆدابەشکردنی دەنگەکان کەهەمیشە بەشێکی زۆری دەنگی حیزب ولیستە بجوکەکان دەچوبۆلیستە گەورەکان بۆیەئەگەر ئەم یاسا نوێیە وەک خۆی تێپەڕێت ئەوا:-
یەکەم/بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆتاک لەبڕیار دانی سیاسیدا دەبێت بەسەنتەر وڕۆڵی حیزب و ڕێکخراو لایەنی سیاسی کاڵ دەبێتەوەوبەمەش عێراق هەنگاوێک لەگەندەڵی دور دەکەوێتەوە دوو هەنگاو لە مەدەنیەت و دیمۆکراتیەت نزیک دەبیتەوە.
دووەم/دەبیتە هۆی کەمکردنەوەی کورسیەکانی کورد لەسەر ئاستی نەتەوە، کازمی ولایەنەکانی تریش دەتوانن بەئاسانی کاندیدی خۆیان لە کەسایەتی بەهێزلەبازنەکانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دەست نیشان بکەن بەتایبەت دەنگۆی ئەوە هەیە هەندێک لەسیاسیەکانی کورد خەریکی ڕێککەوتنی ژێر بەژێرن لەگەڵ کازمی کە هیوای لای خەڵک دروست کردوە، نیسبەتێکی زۆری خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بەدەست نادادی بێ موچەییەوە دەناڵێنن وتا سەر ئێسقان ڕکیان لە دەسەڵات وسیاسی کورد دەبێتەوە،لەکاتێکدا ناوچەدابڕاوەکانی هەرێمی کوردوستان لەهەموو خزمەتگوزاریەکی هەرێمی کوردستان مەحرومن ،ئەگەری بەدەست هێنانی کورسی  بۆکورد    لەناوچە عەرەبیەکاندا نەک  هەرلاوازە            بەڵکو      موستەحیلە .
سێیەم/ کەمکردنەوەی هەژمونی حیزب لە حکوم ڕانیدا گورزێکی بەهێز دەبێت بۆ بەرژەوەندی ئابوری وبازرگانی وبانک وکۆمپانیا زەبەلاحەکانی حیزب وبنەماڵەو کارەکتەرە حیزبیەکان،ئەمەش دڕژێتە دەریای بەرژەوەندی گشتی.
چوارەم/تۆڵەکردنەوەی بەشێکی زۆری هاووڵاتیانی کورد لەحیزب ودەسەڵاتی کوردی لەپای سێ دەیە لەنادادی زوڵم وستەم، لەسەر سندوقەکانی دەنگدان .
پێنجەم/لاوازبونی پێگەی سیاسی ویاسای کورد لە ناوەند ،دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی تەوافقە سیاسی وئابوریەکان وهەنگاوێکیش دەبێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی تەوافقی حکومڕانی لەسەر ئاستی سێ سەرۆکایەتیەکە،لێرەشەوە          مەترسی  لە دەستدانی دەستکەوتەدەستوریەکان لەڕێگای هەموارکردنەوەی دەستورەوە    سەر               هەڵدەدات.
شەشەم/ ئەومۆدێل وهەنگاوانەی شۆرشی تشرینی یەکەمی عیراق کەتاوەکو ئێستا بەرەو لوتکە هەنگاو دەنێت     دەگوێزرێتەوە بۆسەرساحەی سیاسی لەهەرێم کوردستان.
ڕەنگە هەندێک لایەن و پارتی کوردی بچوک ئەم یاسایان پێخۆشبێت وبە دەست پێشخەری خۆیان بدەن لەقەڵەم،لەبەرئەوەی لایان ڕونە لەم دۆخەی ئێستا دا بەرەو بچوک بونەوەی زیاتر دەچن و ناتوانن لەژێر هەژمونی حیزبەکەورەکان ڕزگاریان ببێت ،بەڵام پارت ولایەنەدەسەڵات دارو  گەورەکان لە وەها دۆخێکدا ناکۆکیەکان وەلاوە دەنێن هەڵوێستیان یەک دەخەن هەوڵی  دروست کردنی ئاگربڕدەدەن بۆ ئەوەی خەرمانی بەرژەوەندیەکانیان گڕی تێبەر نەبیت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.