گوتاری سیاسیی کورد لەکەرکوک بەرەو کوێ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 234 جار بینراوە

ھەڤاڵ دارا

لەماوەی ساڵانی ٢٠٠٣-٢٠٢٠ گوتارێک ھاتە کەرکوکەوە کە پڕاو پڕ بوو لەحەماسییەت، گوتارێک بوو ھێندە کاری لەسەر سۆز دەکرد، نیو ھێندە لەسەرعەقڵ کاری نەکرد، بەردەوام لەڕێگەی ئەو گوتارەوە کەبەچەندین شێوە و سیمای جیاواز ئەم گوتارە دەرخواردی پێکھاتەی کورد دەدرا، کەحیزبەکان بەوعەقڵیەتە سۆزی خەڵکیان بۆخۆیان کێش دەکرد، ئەویش گوتاری قەومیی شۆڕشگێڕانە بوو، واتە گوتارێک بوو ھەڵگری ئەرگومێنتی سەردەمییانە نەبوو، دەیویست بەرامبەری بەگوتاری فاشییەتی عروبە خۆی کارا بکاتەوە و ھاوشان یان بەرامبەری ئەو گوتارە بجەنگێت، بەبێ لەبەر چاوگرتنی دۆخە کۆمەڵایەتییە جیاوازەی کەرکوک لەدوای ٢٠٠٣، کە زیاتر لە کوردێکی کەرکوکیی بەرھەم ھاتبوو، واتە کەرکوکییەکانی ناو کەرکوک لەنەتەوەی کورد لەگەڵ گەڕانەوەی کەرکوکییەکانی تر لە ھەردوو ئیدارە.
ئەم نەخوێندنەوەیە ھۆکارێک بوو کە گوتارێکی داڕزاو بەرھەم بھێنێت وەک گوتارە داڕزاوەکانی پێکھاتەی عەرەب و تورکمان، دواتر ئەم گوتارە داڕزاوانە وەک سێکوچکەیەک یەکتریان ئاکتیڤ دەکردەوە و کەتوانیان شەڕی گۆڕەپانەکە بۆخۆیان قۆرخ بکەن، ئەم گوتارە لەناو زۆرینەی حیزبە کوردییەکان  بە ئیسلامیی و سێکۆلارەکان ڕەنگی بداتەوە.
پاشان ئەم گوتاری کوردایەتییە، کەلەھەندێک حاڵەت خۆی لەبابەتی ڕایسیزم و فاشییەت نزیک دەکردەوە، وەک برا گوتارەکانی تر، کەرکوکیان بەم دۆخە گەیاندووە کە پێکەوەژیانی پێکھاتەکان لەئاستە کۆمەڵایەتییەکەش لاواز بێت.
بۆیە دەبێت دژی ئەو گوتارانە بین کە حکومداریی کەرکوک دەکەن کە ھەڵگری بەشە ڕایسیزم و فاشییەکەی ئەو سێ تێگەیشتنە قەومییەن، پاشان پێشنیازی تر بۆ بەڕێوەبردن و شێوەی بەڕێوەبردنی کەرکوک بکرێت دوور لەم سیاسەتی سڕینەوەیە و شەڕ و ئاشوبی سیاسیی حیزبەکەوتووەکانی سێ پێکھاتەکەو لە ھەڵبژاردنەکانیش لیستی دەرە-گوتاری باو دروست بکرێت و کەسانێک بن بەمانا مۆدێرنەکەی سیاسەت بۆ ھەمووان بکەن نەوەک بۆ شتی تر.
دەبێت ئەوەش بڵێم کوردبوون و کوردایەتیی کە دوو چەمکی لێکجودان لەڕووی کارکردن چونکە کایەکانیان جیاوازە، ھەمووان شانازی بەکوردبوونی خۆمان دەکەین و ڕێز لەنەتەوەکانی تریش دەگرین وەک پێدراوێکی خودایی یان واقعێکی کۆمەڵایەتیی لەکام نەتەوە و ئایینزابێت بەڵام دەبێت وریابین کە گوتارێکی قەومیی لەگەڵ گوتارێک کەبانگەشەی پێکەوەژیانێکی ڕاستە قینە دەکات، دەبێت نەھێڵێین ئەم دوو چەمکە بۆ مەبەستی تر بەکاربھێنرێت وەک گوتارە قەومییەکە واتە لەجیاتی تعریب کەئێستا پێکەوەژیانی لەقکردووە دەبێت دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە بەو دەموچاوانەی ئێستا ناکرێت بەڵکو عەقڵیەت و گوتاری پێکەوەژیان و پلوڕالیزمی کەرکوکییانە دەکرێت نەک گوتاری قەومیی توند.
بەڵێ گوتارە سیاسییە توندەکەی گۆڕەپانی عەرەبیی بەتایبەتی لەئاستی شەقام ھەمان عەقڵییاتی خێڵەکی-نامۆدێرنەی کوردایەتییە و بەھێزتریشە.
ئەگەر بێت و ئەم ھێزە کوردییانە ھەمان گوتار بەھەمان عەقڵییت کەگشت حیزبەکانت بەڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەرھەمی دەھێنن کارابکرێتەوە بەدڵنیایی ھەمان دۆخ دروست دەکات، کەرکوکیی بوون بەرەو کاڵ بوونەوە و پێکەوەژیانێکی ئارام بەرەو لەناوچوون دەبات، چونکە دۆخە ھەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان بەپێی بەرژەوەندییەکانیان زۆر ھاوکێشە لەکەرکوک یەکلایی دەکەنەوە بۆیە دەبێت باشترین بژاردە بۆئەوەی کە ٢٠٠٣ کە ئێستاش ٢٠٢٠ ھەمان گوتار گوشمان نەکات، بژاردەی گوتاری لێبوردەیی و ئەرگومێنتێکی عاقڵانە بکەینە بژاردەمان ئەگیینا ئەمجارەش کەرکوکیی بوون فنیش دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.