رێگایەك ئاشكردەكردێت بۆ ئەوەی بەبێ لێبرین مووچە دابەشبكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 175 جار بینراوە

ستاندەر

 لە دابان محەمەد پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی گۆڕان راگەیدەگەینێـت، قەبارەی گەندەڵی لە هەر خاڵێکی سنوری فەرمی (20) ملیۆن دۆلارە، پێنج خاڵی فەرمی و زیاتر لە (20) خاڵی سنوری لاوەکی و نافەرمی هەیە، کە بێ جیاوازی قاچاخچییەتی لە هەمویاندا دەکرێت.

راشیگەیاند، کێشەی خاڵە سنورییەکان تەنیا قاچاغی نییە، بەڵکو (21) کۆمپانیای ناو دەروازەکانە کە بەچەندین رێگە پارە و داهات دەبەن، قاچاغیان بە ناوی کوردایەتییەوە دەستپێکرد، تا کارگەیشتە دانانی نوسینگەی قاچاغی.
ئەوەشی ئاشكراكردووە، مانگی پێشوو کە رێژەی (21٪) لە موچەی فەرمانبەران بڕا (100) ملیۆن دۆلار کورتهێنان هەبوو، بۆیە ئەگەر دەست لەم قاچاخچییەتییە هەڵبگیرێت، پێویست ناکات هیچ بڕە پارەیەک لە موچە خۆران وەربگیرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.