ڕەوشی تەندروستی لە هەولێر بەرەو کوێ؟!

لەلایەن ستاندار Posted on 379 جار بینراوە

د.قارەمان شێخ بزێنی

تەندروستی وابەستەیە بە ژیانی مرۆڤەکانەوە، لە کاتی تەنگانەدا ئەم سێکتەرە زیاتر ڕۆڵی خۆی دەبینێ و پێشمەرگەئاسا خزمەت دەکات، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ لە هەولێر ڕوویدا  چ ڕەوشتێکی تەندروستی و بەهایەکی ئەخلاقی پەسندی دەکات؟!!! ئەمڕۆ لەلایەن  کەسوکاری یەکێک لە نەخۆشە توشبووەکانی کۆڕۆنا ڕووداوێکی کارەساتبار و تراژیدیمان بۆ گێڕدرایەوە کە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە هەولێر ڕوویداوە. ئەویش کاتێک ئەم نەخۆشخانەیە ڕێژەی نەخۆشەکانی تێدا بەرزدەبێتەوە و چاودێریکردنی ئەم نەخۆشەیان لەسەر سەخت دەبێت، پەیوەندی دەکەن بە کەس و کارەکەیەوە بۆ ئەوەی لە نەخۆشخانەی دەری بکەن. بەڵام دوای ئەوەی کەس و کارەکەی دەگەن و دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەمبوڵانسێکەوە بیگوازنەوە بۆ سلێمانی، لەلایەن ئەمبوڵانسی نەخۆشحانەکەوە داوای بڕەپارەیەکی یەکجار زۆر دەکەن بۆ حەقی گواستنەوە کە ئەویش ٥٠٠٠ دۆلارە و لەگەڵیشدا ٣٠٠٠ دۆلار لە پێناوی ماندووبوون و ئەرکی کارمەندانی تەندروستی کە نەخۆشەکە دەگوێزنەوە، کە کردیە ٨٠٠٠ دۆلار جگە لە بڕەپارەی ئۆکسجین، شایەنی باسە نەخۆشەکە ڕێژەی ئۆکسجینی لەلەشدا کەم بووبووەوە و گەیشتبووە حاڵەتێکی مەترسیدار، کەسوکاری نەخۆشەکەش لەپێناوی ساغ و سەلامەت مانەوەی نەخۆشەکەیان هانایان  بۆ یەکێک لە فەرمانگەکانی تەندروستی سلێمانی بردووە، ئەوانیش بێ بەرامبەر بە هانایانەوە چوون و تیمی تەندروستی و ئۆکسجینی تایبەتیان بۆ ناردن و نەخۆشەکەیان بە زووترین کات گەیاندە سلێمانی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.