سەرۆكی پەرلەمان بۆ پارتی: زمانی دیالۆگ و یه‌كتری قبوڵكردن بكه‌ین به‌بنه‌ماو پێشمه‌رجی هەر گفتوگۆو هەوڵێکی چارەسەر

لەلایەن ستاندار Posted on 236 جار بینراوە

ستاندەر

ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکی بەبۆنەی ساڵیادی راگەیاندنی پارتی دەڵێت، “ساتەوەختی ئه‌م ساڵیادە‌ هاوكاته‌ لە‌گه‌ڵ چه‌ندین پرسی ئاڵۆزو قورسی بوارەکانی سیاسی، ئابووری و ته‌ندروستی‌ و هەرێمی کوردستان لەسەر هەموو ئاستەکان لەگەڵ تەحەدیاتی گەورە ڕووبەڕووە.”

راشیگەیاندووە، “هه‌موو ئەوانە لێمان ده‌خوازێت كه‌ ململانێی سیاسی و بەرژەوەندیی حیزبی و كێشه‌ لا‌وەکییەكان وه‌لابنێین به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رو لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش هه‌نگاو بنێین، زمانی دیالۆگ و یه‌كتری قبوڵكردن بكه‌ین به‌بنه‌ماو پێشمه‌رجی هەر گفتوگۆو هەوڵێکی چارەسەر بەئاراستەی پارێزگاریكردن له‌قه‌واره‌ی سیاسیی هەرێم و پاراستنی سه‌روه‌رییه‌کانی و ئەولەویەتدان بەدۆزی ڕەوای گەلەکەمان لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و خزمەتکردنی کوردستانییان و چارەسەرکردنی کێشەکانی بواری مووچەو خزمەتگوزارییەکان.”

ڕێواز فایەق ئومێد دەخوازێت “ئه‌م یاده‌ ببێته‌ هه‌وێنی لێكتێگه‌یشتنی زیاترو یه‌كخستنی ڕیزه‌كان و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای میلله‌ته‌كه‌مان و به‌دیهێنانی خواست و داخوازییەکانی هاووڵاتییان.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.