هەپەگە وردەكاری كوژرانی 10 سەربازی سوپای توركیا ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 231 جار بینراوە

ستاندەر

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بڵاویكردەوە، لە چالاکییەکی چەند رۆژى رابردوی گەریلاکانیاندا دژی سوپای تورکیا 10 سەربازیان کوشتوون و سێ گەریلاشیان شەهید بوون.

لەبەشێكی بڵاوكراوەكە هاتووە، ئەو چالاکییەى هێزەکانیان لە ناوچەی بەرواری لە هەرێمی سێرت بووە کە تێیدا تیمە تایبەتەکانی سوپای تورکیایان کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە ئوتومبێلێکی سوپای تورکیا تێکشکێنراوە و ١٠ چەکداریشان کوژراون.

هەپەگە لەبارەی زەرەروزیانەكانی رایگەیاندووە، ١٣ی ئەم مانگە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە گوندی رەشەکانێی سەر بە پارێزگای دھۆک کردووەتە ئامانج و سێ گەریلایان شەهید بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.