سەفیری سعودیە لە مۆسکۆ داوای سەربەخۆیی کوردستان دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 214 جار بینراوە

ستاندەر ـ بەرهەم محمد

رائد بن خالد قرملی سەفیری سعودیە لە ڕوسیا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی داوا لە هەرسێ وڵات تورکیا و سوریا و عێراق دەکات ڕێز لە ئیرادەی نەتەوەی کورد بگرن بۆ ئەوەی خۆیان چارەنوسی خۆیان دیاری بکەن.

سەفیری سعودیە گوتوشیەتی ئێمە بەئەرکی خۆمان دەزانین کە دەستی هاوکاری بۆ ئەو نەتەوەیە درێژ بکەین بۆ ئەوەی ببن بە نەتەوەیەکی سەربەخۆ و خۆیان فەرمانڕەوایی خۆیان بکەن.

سەفیری سعودیە دەشڵێت ئەوەمان لەبیر ناچێت کوردەکان لەدوای جەنگی جیهانی یەکەم و لە ڕێککەوتن نامەی سایکس بیکۆش قوربانیەکی زۆریان داوە لەپێناو گەیشتن بە مافەکانیان و دیاریکردنی سنوری خۆیان.

رائد بن خالد گوتوشیەتی ئەو بارودۆخەی ئێستا لە تورکیا هەیە بەسەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان نیگەرانی ئێمەی زیاتر کردووە، ڕاستە ئێمە پشتیوانی بزوتنەوەی جوداخوازی ناکەین بەڵام بارودۆخی کوردەکان شتێکی ترە و تایبەتە، نەک لەبەر ئەوەی کورد گەورەترین نەتەوەی بێدەوڵەتە بەڵکو بەهۆی ئەوەی کورد کەوتۆتە ناوچەیەکی واوە پشتیوانیکردن لە سەربەخۆبوونی کورد سودێکی یەکجار زۆر بە ناوچەکە دەگێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.