یەكێتی نهێنی وەرنەگرتنی فایلی نەوتی هەرێم لە لایەن بەغداوە ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 250 جار بینراوە

ستاندەر

سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەیەنێت کازمى خۆى به‌یه‌کێک له‌دۆسته‌کانى کورد ده‌زانێت په‌یوه‌ندیه‌کى دۆستایه‌تى تایبه‌تى له‌گه‌ڵ سه‌رۆککۆماردا هه‌یه، هه‌وڵمانداوه سود له‌م په‌یوه‌ندییه تایبه‌ته‌ش وه‌ربگیرێ تائێستا توانیومانه فشاره‌کان له‌سه‌ر سه‌رۆک وه‌زیران به‌جۆرێک بێت یارمه‌تیده‌ربێت بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى رایدەگەیەنێت پێشوو چەند بژاردەیەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان هەبووە بەڵام  ئێستا هه‌موویان «که‌وتوون»، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بژاردەی به‌غدایه، بەڵام قه‌یرانه‌که «ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه« به‌غداش ناتوانێت هەرێمی کوردستان له‌کێشه‌کان رزگار بکات.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هاوڵاتى راشگەیاندووە:” حکومه‌ت خۆى سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه له‌فایلى نه‌وتدا، دۆخەکە گه‌یشتوه‌ته ئه‌و راده‌یه‌ى که‌به‌غدا ئه‌و فایله‌ى زۆر به‌لایه‌وه گرنگ نیه وه‌ریبگرێ و راده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى کردووه‌ته‌وه، وتوویه‌تى خۆتان به‌ڕێوه‌ی به‌رن، ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان پێوه‌ى نیه«.

سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى، فایلی نەوت بە «ته‌مومژاوی» ناودەبات و دەڵیت کەیهکێتى ئاگادارى ورده‌کاریه‌کانى نیه.

هەروەها وتی هێشتا وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان وەزیری بۆ دانەنراوەو کەسیش نازانێت ئاشتى هه‌ورامی وەزیری پیشوو چى به‌سه‌رهاتووه.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.