سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە بەغدا سێ پێشنیار بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوریەكان دەخاتە ڕوو

لەلایەن ستاندار Posted on 304 جار بینراوە

ستاندەر

جەمال كۆچەر سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت عێراق نزیكەی 22 دەروازەی سنوری لەگەل شەش وڵاتی دراوسێی هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو دەروازانە پێویستی بە سێ هەنگاو هەیە.

نابراو لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی وتیشی:” سەرەتا پێویستە كاری ئەو دەروازانە بە ئەلیكترۆنی بكرێت چیتر بەشێوەی پێشوو بەرێوەنەبرێت، هەروەها پێویستە هێزی پشتیوانی سەربازی زیاتر بۆ ئەو دەروازانە رەوانە بكرێت بۆ كۆنترۆڵكردنیان”، ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو خاڵی سێ یەم ئەوەیە دامەزراوەیەكی ئەمنی تایبەت بە دەروازە سنورییەكان دروستبكرێت و زۆرینەی بەرپرسانی ئەو دەروازانە بگۆڕدرێن.

جێی باسە لەگەل دەستبەكاربونی مستەفا كازمی وەك سەرۆك وەزیران، هەوڵێكی زۆر بۆ كۆنترۆلكردنی دەروازە سنوریە فەرمی و نافەرمیەكان دەستی پێكردووە و تاكو ئێستا بەگوێرەی دەستور نەخراونەتە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ئیتیحادی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.