ستاندەر
سەركردە سەربازیەكانی پەكەكە بەگشتی و لە ناوچەی حەفتانین لە سنوری زاخۆ كە ئێستا شەڕێكی چڕیان لەگەل سوپای توركیا هەیە شێوازی شەڕیان لەگەل سوپای توركیا گۆڕیوە.
عەلی ناجی شارەزا لە پرسی كورد لەمبارەیەوە رایگەیاندووە:” ئێستا گەریلاكانی پەكەكە جۆرێك جل لەبەردەكەن كە بە رەنگی پەلكی دار داپۆشراوە ئەویش لەپێناو ئاشكرا نەبونیان لەلایەن فرۆكەی توركی، هەروەها بۆ ئەوەی بە ئاسانی بتوانن جولە بكەن و ئاشكرا نەبن، هەروەها چەك و كەلوپەل و خواردن و پێویستیەكانی تر بگوازنەوە.
جێی باسە موراد قەرەیلان، لە كاتی پێشكەشكردنی پەیامی ساڵیادی دەسپێکی خەباتی چەکداری پەكەكە لە 15ی ئاب بەهەمان جلی گەریلاكانی شەڕی حەفتانین دەركەوت و پەیامەكەی خوێندەوە.
هەروەها پەكەكە لە ئێستا گروپی یەكەكانی گەریلانی لە 10 بۆ 15 كەسەوە بۆ دوو یان سێ كەس كەم كردۆتەوە بۆ كەمكردنەوەی قوربانیەكانی لەكاتی پێكانی فرۆكەی توركی.
بەگوێرەی بۆچونی شارەزایان گۆڕینی شێوازی مامەلەی شەڕی گەریلایی لەلایەن پەكەكە لە حەفتانین سەركەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە و سوپای توركیای شپرزە كردووە.