وردەكاری زیاتر لەبارەی رێكەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی مووچە و بودجە

لەلایەن ستاندار Posted on 205 جار بینراوە

ستاندەر

رێكەوتنی حكومەتی هەرێم و بەغدا تا پەسەندكردنی بودجەی ساڵی ئاییندە، بەشێوەیەكە مانگانە 320 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت لەبەرانبەر رادەستکردنى نیوەى داهاتى گومرگەکان و وردبینى چاودێرى دارایی عێراق بۆ داهاتى گومرگ و خاڵە سنورییەکان.  

لەمبارەیەوە، ئامانج رەحیم سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کە ئەندامى شاندى هەرێمە لەچوارچێوەی شاندنی عێراق بۆ ئەمریکا، ڕایگەیاند “بە دوو قۆناغى کێشەى بودجە و موچە لەگەڵ عێراق چارەسەر دەکرێت، یەکەمیان بڕیارەکەى بەغدا بوو بۆ ناردنى 320 ملیار دینار تا کۆتایی ئەمساڵ”.

ناوبراو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی وتیشى “دووەم قۆناغ دانوستانى هەردوو حکومەتە لەسەر پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى داهاتوو، کە بریارە لەمانگى 10 ەوە دانوستان دەستپێبکەین بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکى کۆنکرێتى لەو بارەیەوە، بۆ ئەوەى چیتر بەشە بودجەى هەرێم گۆڕانکاریی تێدا نەکرێت”.

لەسەر پرسی بەرێوەبەردنی خالە سنوریەكان ئامانج رەحیم  وتى “بەرێوەبردنى خاڵە سنورییەکان و گومرگ لەدەسەڵاتى هاوبەشى هەردوولایە و قابیلى چارەسەرە، قەرزەکانى هەرێمیش بەدڵنیایی لە بودجەى ساڵى داهاتوو چارەسەر دەکرێت”.

دڵنیایشی دا بابەتى نەوت دۆسیەى نەوت نابێتە رێگر لەبەردەم گەیشتن بە رێککەوتن، چونکە هەرێم رەزامەنى نیشانداوە بۆ رادەستکردنى ئەو بڕە نەوتەى سۆمۆ داوایدەکات.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.