كەجەكە هەڵوێستێكی توند بەرامبەر پارتی وەردەگرێت و بە بەشێك لە پیلانی توركیا تۆمەتباری دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 270 جار بینراوە

ستاندەر

كۆما جڤاكێن كوردستان كەجەكە لە راگەیەنراوێك لەبارەی هێرشەكانی توركیا و رۆڵی پارتی  رایگەیاند، پارتی رۆڵی هەیە لە هێرشەكانی توركیادا و رەوایی بە هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا دەدات و دەیەوێت گەریلا و هێزەكانی عێراق روبەڕووی یەكدی بكاتەوە.
كەجەكە لە بەشێكی راگەیەنراوەكە رەخنە لە پارتی دەگرێت بەوەی ،” پارتی دوای دەستپێكردنی هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا، پەكەكە و گەریلا بە هۆكاری ئەو هێرشانە نیشان دەدات.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، پارتی بەو لێدوان و راگەیاندراوانە رەوایی بە هێرشەكانی توركیا دەدات و دوای هێرشكردنە سەر هەفتانین لەلایەن توركیاوە، زیاتر لە هەموو كاتێك ئەو قسانە دەڵێنەوە.

لەبارەی كاری لیژنەكەی  پەرلەمانی كوردستان  لەبارەی هێرشەكانی توركیا  كەجەكە رایگەیاندووە”دوای هێرش بۆ سەر هەفتانین، لیژنەیەك لە پەرلەمانی باشووری كوردستان دروستكرا و ناردنیان بۆ ئەو شوێنانە هێرشیان كراوەتەسەر. ئەو لیژنەیە دوای ئەوەی لە ناوچەكە گەڕانەوە راپۆرتێكی وایان ئامادە كردبوو، كە تیادا دەڵێت ‘لەبەر ئەوەی گەریلا لەوێن، دەوڵەتی تورك هێرش دەكات، لەبەر ئەوە گوندییەكان زیانیان پێدەگات‌. بە شێوەیە خواستیان رەوایی بە هێرشەكانی دەوڵەتی تورك بدەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، “هەوڵ دەدەن ئەوە بسەپێنن، كە هێزەكانی پێشمەرگە لەو شوێنانە جێگیر بكەن، كە شوێنی بەرخودانی گەریلایە و بەو شێوەیە رێگری لە بەرخودانی گەریلا لە دژی دەوڵەتی تورك بكەن”.

لەبارەی هێرشەكەی توركیا بۆسەر گەریلاكانیان و پاسەوانی سنوری عێراق كەجەكە ئەوەی وتووە، پارتی لە 11 ئابدا یەكەیەكی پاسەوانی سنوری عێراقیان دایە پێش خۆیان و بەو شێوەیە خواستیان ئەو شوێنانەی بۆ گەریلا ستراتیژین، دەستی بەسەردا بگرن. گەریلا قەبوڵی نەكردووە و لەو كاتەدا دەوڵەتی تورك لە خنێرە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی هێرشبەر یەكەكەی پاسەوانی سنوری عێراقی بۆردوومانكرد و دوو فەرماندەی ئەو یەكەیەی پاسەوانی سنوری عێراق و فەرماندەیەكی گەریلا بە ناوی عەگید گارزان شەهید كرد.

هەر لە راگەیەنراوەكە هاتووە “پەدەكە بووەتە هێزێك كە هێرشە پاكتاوكارییەكانی كۆماری توركیا بۆسەر پەكەكە بە ڕەوا دەزانێت و رەوای دەكات و بووەتە بەشێك لەو كارە”.

دواجار كەجەكە ئەوەشخراوەتەروو “دەوڵەتی تورك پیلانی پاكتاوكردنی پەكەكەی پێشكەش بە پەدەكە كردووە و پەدەكەش بووەتە هاوبەشی ئەو پیلانە. ئەوە روونە لە چوارچێوەی ئەو پیلانەدایە، كە هێرشەكان و پلانەكە رەوا دەكات و رەوایی پێدەدات، دەیانەوێت عێراقیش لەو پلانە پاكتاوكارییەدا بەشداری پێ بكەن” ئاماژەی بەوە كردووە توركیا و پارتی مەبەستیانە گەریلا و عێراق  روبەڕووی یەكتری بكەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.