چەق و چێوەی سیاسەتکردن پارتی ،یەکێتی، ئەوانی دیکە

لەلایەن ستاندار Posted on 369 جار بینراوە

ڕەسوڵ خدر

چەق خاڵێکە دەکەوێتە نێوەندی بازنەکەوە، خاڵی چەق خاوەنداریی لەچەندین هێزگەلی کێشکردن دەکات کە لەڕێگەیانەوە تواناداریی لەخۆبەرهەمهێنانەوەی بەردەوام دەکات، چەندین خاڵ بەچواردەوری چەقی بازنەکەوە چێوەیەکیان دروستکردووە ئەو خاڵانە نەدەتوانن خولگەی بازنەکە تێپەڕێنن چونکە بونیادو سروشتی پێکهاتەی خاڵەکانی چێوەکە هەمان بونیادی خاڵی چەقە تاکەجیاوازی نێوانیان ئەوەیە خاڵی چەق ئاست و بڕو چەندێتیی و چۆنێتی تواناوهێزەکانی زیاترو باڵاترن.  لەلایەکی دیکەوە لەچەقی بازنەکەوە چەند هێڵێکی تیرئاسا درێژبوونەوە نێوجەرگەی خاڵەکانی چێوەکە، ئەو هێڵانە لەڕێگای بەکارهێنانی چەند هێزێکەوە ناهێڵن هیچ خاڵێکی چێوەکە، توانای دەرچوونی هەبێت لەخولگەی بازنەکەوە.
چەقی سیاسەت و حیزبایەتیی لەکوردستان پارتی دێموکراتی کوردستانە، خاوەنداریی لەهێزگەلێکی ئابووریی و سەرمایەداریی و بڕیاربەدەستیی و ویست و ئیرادەو پڕۆژەو نەخشەڕێی خۆی دەکات، بڕیار ئەوەیە کەپارتی دەیدات، نەخشە ئەوەیە کەپارتی دەیکێشێت، پارە هەر ئەوەندەیە کەپارتی دەیخاتە بازاڕەوە، کوفرو ئیمانی کوردایەتی لەژێر دەستی خۆیەتی، ئەو لەسەرتەختی پایتەختەوە جێگەی خۆی قایم کردووە، پێکهاتەو بونیادێکی بنەماڵەیی هەڕەمیی و قوچەک ئاساو تۆکمەو بەهێزی هەیە، کەسەرچاوە لەبونیادو ڕەگ و ڕیشەکانی دەمارگیریی و پشتگیریی خێڵەوە دەگرن. حیزبەکانی دیکەش لەیەکێتی نشتیمانییەوە بۆ گۆڕان و ئەوانی دیکە لەنێوخولگەی چێوەی ئەو بازنەیە دەسوڕێنەوە ڕەنگە هەرچەند خۆڕاپسکێون وەک هەوڵی جێهێشتنی چێوەکە بەڵام لەبەرئەوەی بونیادو سرووشتی پێکهاتەییان ئەگەر هەمان حەقیقەتی بونیادی پارتیش نەبێت ئەوە هەڵگەڕاوەو دیوەکەی دیکەی پارتی پێکدێنن هەربۆیە ناتوانن ڕوبەڕووی هێزی کێشکردنی پارتی ببنەوە، پارتی لەڕێگەی هێڵەکانی هێزگەلی دارایی وئابووریی و سەنتەرکردنی ئاکاری خێڵ حیزبییەوە هەموویانی بەخۆوە گیرۆدە کردووە، دەکرێت بڵێین هەموویان بەڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ خودئاگاو ناخودئاگا بەدیوێکدا کەبەوەهم و خەیاڵی خۆیان وەهانیە!هەمان جۆرو ڕەگەزن. خوڕافەو خوزەعبەلات و وەهمسازیی کۆمەڵێک سەرکردەی حیزبەکانی دەرەوەی پارتی کەبانگەشەی دەرچوون لەچەق و چێوەی بازنەی پارتی دەکەن، لەماوەی شەو و ڕۆژێک دا دەبێتە بڵقی سەرئاو، بەهۆی بەرکەوتنییان بەحەقیقەتی ئەو هێڵانەی کەلەجەرگەی چەقەوە چوونە نێو پێکهاتەی سەرجەم ئەو حیزبانەی لەخولگەی چێوەکە چەقیون، هەروەها بەهۆی خودی ئەوکەرەستانەشەوە کەلێیەوە هاتونە بوون…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.