ستاندەر
دوای تێپەربونی كەمتر لە 24 كاتژمێر بەسەر سەردانەكەی كازمی بۆ واشنتۆن سهرهتاكانی كاریگەری سەردانەكە دهركهوتن.
لە لێدوانێكدا وەزیری دارایی و جێگری سەرۆکوەزیران بۆ كاروباری دارایی کە ئەندامی شاندی عێراق بوو بۆ واشنتن ئاشكراكرد :عێراق لە ساڵی داهاتوووە پشتبەستن بە کارەبا و گازی هاوردەکراوی ئێران کەمدەکاتەوە و لە رێگەی گرێبەستی چەند ملیار دۆلاری لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان و وەبەرهێنانی سعودی پەرە بە کەرتی وزەی خۆی دەدات.
جێی باسە لە میانی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا، مستەفا كازمی بە بەهای هەشت ملیار دۆلار رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆکرد کە نێویاندا گرێبەستكردن بو لەبواری کارەبا و بەرەوپێشبردنی کێڵگە گازی و نەوتییەکانن.
عەلی عەللاوی، رایگەیاندووە، سەرەڕای ئەنجامدانی چەند گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە بواری وزە، هاوکات عێراق هەوڵدەدات هانی وەبەرهێنەرە سعودییەکان بدات بۆ سەرمایەگوزاری لە کەرتی وزە و تۆڕی کارەباکەیشی بە تۆڕی کارەبای کەنداو دەبەستێتەوە و کارەبا لە سعودیە و کوێت هاوردەدەکات.
چاودێران پێیان وایە به گرتنە بەری ئەو رێوشوێنانە عێراق هەنگاوەكانی بۆ دوركەوتنەوە لە بهرهی ئێران دەستپێدەكات و زیاتر دەكەوێتە ژێر كاریگەری ی ئهمهریكاوه كه عهرهبستانی سعودییه لهناوچهكهدا نوێنهرایهتی دهكات.