‏کۆتایی تارماییەکانی عیراق

لەلایەن ستاندار Posted on 287 جار بینراوە

‏پەری مامەسێنی

‏عێراق ئێستا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشەی سیاسی بێ وێنە بۆتەوە . ناڕەزایی گەورە سەرانسەری وڵاتی گرتۆتەوە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئێران و ئەمەریکا زۆر جار لە شەقامەکانی عێراقدا یاری دەکات .حەشدی شەعبی و میلشاکان لەودێو کۆنترۆڵی دەولەتەوە خۆیان وەک حکومەتیکی سەربەخۆ کار دەکەن لە وێنەکەدا ئیران کێشە گەورەکەیە لە عیراق و بە گشتی لە کەنداودا هەرچەند ڕەنگە لوبنان و سوریا و یەمەن خراپترین کێشەی ناوچەکە بن دەستی ئیران لەوێ ھەبیت، بەڵام بە تۆخی عێراق خالی ستراتیژیی ئیرانیەکانە.

‏ئەمریکا پێشتر زەمینەی زۆری لەدەستداوە بۆ ئەوەی بژاردەی باشی هەبێت لە عێراق و کەنداودا ، بەڵام دەبێت لانیکەم خۆی بەدوور بگرێت لە دۆڕاندنی یەکلاکەرەوەی

‏پێویستە هاوکاری عێراق بێت بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری ناوخۆیی بەدابینکردنی یارمەتی لەچاکسازیی حوکمڕانی و ئابووریی.

‏ھاوکاری عێراق بێت بۆ دروستکردنی هێزی ئەمنی بۆ ئەوەی لەسەر پێی خۆی بوەستێت بێ ئەوەی پێویست بکات بترسێت یان پشت بە هیچ هێزێکی دراوسێ یان هێزی دەرەوەی خۆی ببەستێت .

‏پێویستی قەناعەت بەعێراقییەکان بکات بەوەی ئەمریکا لەبەرژەوەندیی ئەوان ڕەفتار دەکات و بەسادەیی خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ھەردوولا دەکات نەوەک وەک هێزێکی داگیریکەری دیفاکتۆ ، بەڵکو ڕۆڵی سەرەکی دەبینیت بۆ پشتیوانی سوپاو هێزی ئاسمانی عێراق دۆستی عیراقیەکانە.

‏دواجار ئەمریکا پێویستی بە ئەرکێکی جێگیر هەیە کە یارمەتی عێراق بدات پلانی کۆنکرێتی هەبێت ، بەڵام دروستکردنی عێراقێکی بەهێز و سەربەخۆ ئەو ئامانجەیە کە بەڕاستی گرنگە .دواجار کاریکی باشە عیراق و ئەمریکا ھەنگاو بۆ ریکەوتنی دریژخایەن دەنین کە داوا دەکات ئەمریکا خۆی پابەند بکات بە هەوڵی بەردەوام بۆ ئەوەی عێراق وەک نەتەوەیەک دەرکەوێت کە دەتوانێت پێداویستی و چاوەڕوانیەکانی گەلەکەی بەدی بێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.