داواكاریەكی بەپەلە لە رۆژنامەنووسان و چالاكانی دهۆك: تكایه‌ فریای بادینان بكه‌ون

لەلایەن ستاندار Posted on 223 جار بینراوە

ستاندەر

كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوس‌و چالاكوانانی پارێزگای دهۆك له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا تكا ده‌كه‌ن “فریای بادینان بکەون”و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ڕێگای ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگاكه‌وه‌ 45 چالاكوان‌و مامۆستاو ڕۆژنامه‌نوسی سنوری پارێزگای دهۆكی ده‌ستگیركردووه.

لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، “ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌و به‌تایبه‌تی له‌رێككه‌وتی 2020/8/13وه‌ تا ئه‌مرۆ، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ڕێگای ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دهۆك له‌هه‌وڵێكی نادیموكراسی‌و ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان به‌ده‌یان هاوڵاتی، چالاكوان، مامۆستاو ڕۆژنامه‌نوسی سنوری پارێزگای دهۆكی ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ بەپێی ئەو ئامارەی لامانه‌ ژماره‌یان (45) كه‌سه‌و چه‌ند كه‌سێكیان به‌كه‌فاله‌ت ئازادكراون، هه‌روه‌ها زیاتر له‌سه‌د هاوڵاتی خۆپیشانده‌ر له‌قه‌زای زاخۆ ده‌ستبه‌سه‌ركراون‌و تا ئێستا نازانرێ چه‌ند كه‌س ئازاد كراون.”

ئه‌و ڕۆژنامه‌نوس‌و چالاكوانانه‌یبادینان ده‌ڵێت، “ئێمه‌ هۆشداری له‌مه‌ترسی دۆخی ته‌ندروستی زیندانیكراوه‌كان دەده‌ین، لەم چه‌ند خاڵه‌دا مه‌ترسی ئه‌م پرۆسه‌‌ نایاسایی‌‌و نا دیموكراسیه‌ كه‌ له‌ژێر فشاری پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

تكایه‌ فریای بادینان بكه‌ون

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ و به‌ تایبه‌تی له‌ رێككه‌وتی ١٣-٨-٢٠٢٠ وه‌ تا ئه‌مرۆ، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ڕێگای ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دهۆك له‌ هه‌وڵێكی نادیموكراسی و ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان به‌ ده‌یان هاوڵاتی، چالاكوان، مامۆستا و ڕۆژنامه‌نووسی سنوری پارێزگای دهۆكی ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ بەپێی ئەو ئامارەی لامانه‌ ژماره‌یان (٤٥) كه‌سه‌ و چه‌ند كه‌سێكیان به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كراون (ناوی به‌شێك له‌زیندانیكراوه‌كان له‌ خواره‌وه‌ داده‌نێین)، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ سه‌د هاوڵاتی خۆپیشانده‌ر له‌ قه‌زای زاخۆ ده‌ستبه‌سه‌ركراون و تا ئێستا نازانرێ چه‌ند كه‌س ئازاد كراون.

ئێمه‌ هۆشداری له‌ مه‌ترسی دۆخی ته‌ندروستی زیندانیكراوه‌كان دەده‌ین، لەم چه‌ند خاڵه‌دا مه‌ترسی ئه‌م پرۆسه‌‌ نایاسایی‌ و نا دیموكراسیه‌ كه‌ له‌ژێر فشاری پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت ڕوونده‌كه‌ینه‌وه‌:

یه‌كه‌م: ئه‌م پرۆسه‌ی ڕه‌شبگیرییە بێ بڕیاری دادگا بووه‌ و (ڕۆژنامه‌نووس، چالاكوان، مامۆستایان) به‌شێوازێكی دڕندانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون بێ هه‌بوونی هیچ تاوانێك و ته‌نانه‌ت به‌شداری خۆپیشاندانیش نه‌بوونه و ڕێگه‌ش نادرێت كه‌سوكار و پارێزه‌ران چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ زیندانیكراوه‌كان ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه‌ ئه‌مه‌ مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ پارێزگای دهۆك و هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی.

دووه‌م: دۆخی ته‌ندروستی و ده‌روونی ده‌ستگیركراوه‌كان له‌ زینداندا له ‌مه‌ترسیدایه‌، به‌پێی قسه‌ی یه‌كێك له‌زیندانییه‌ ئازادكراوه‌كان بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ نه‌ خواردن و نه‌ ئاویان پێ نه‌داوه‌ و له‌ ژوورێكی كه‌م ئوكسجینیدا بووه‌ له‌ ئاسایشی شارۆچکەی زاخۆ، هه‌روه‌ها زیندانییه‌كان ئه‌شكه‌نجه‌دراون و به‌ تایبه‌تی ئاماژه‌ بە ناوی ڕۆژنامهنوو‌س ئه‌حمه‌د زاخۆیی و جه‌نگیز سندی كراوە، كه‌ برینداركراون و دۆخیان مه‌ترسیدارە.

سێیه‌م: ئاسایشی پارێزگای دهۆك خه‌ڵك و چالاكوانی مه‌ده‌نی بانگده‌كات و دواتر له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ به‌ڵێنامه‌ی بێده‌نگبوونیان پێ پڕده‌كاته‌وه‌، له‌ ٢١ی ئابدا به‌ مه‌به‌ستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك حه‌وت رێكخەر‌ی گردبوونه‌یه‌ك بانگ ده‌كات دواتر مامۆستا دڵشاد گوهه‌رزی ده‌ستبه‌سه‌رده‌كه‌ن و چاره‌نووسی نادیاره‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا پرۆسه‌ی ڕه‌شبگیری و زیندانیكردن به‌رده‌وامه‌ و مه‌ترسی بارودۆخی ته‌ندروستی و ده‌روونی زیندانیان و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ چالاكوان، داواكارین و تكایه‌ هه‌ر چی زووه‌ هه‌وڵی جدی بدرێت ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ئازاد بكرێن و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی زیندانكردنی سیاسی و ترساندنە بوه‌ستنێرێت، چونكه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌.

لیستی ناوی به‌شێك له‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی پارێزگای دهۆك:

1- بەدەل بەرواری (چالاكڤان) – دهۆك

2- قەیدار حسێن (چالاكڤان) – ئاكرێ ..ئازاد کراوە

3- دیفاع هەركی (روژنامەڤان) – ئاكرێ ..ئازاد کراوە

4- ئومێد بەروشكی (چالاكڤان) – دهوك

5-ئەحمەد زاخویی (روژنامەڤان)- زاخو

6-فاروق عمر (روژنامەڤان) – زاخو

7- مێهڤان مەجید (روژنامەڤان)- زاخو

8- جانگیر سندی (چالاكڤان) – زاخو

9- ئازاد مەحمود (چالاكڤان) – سێمیڵ

10- ئەمجەد یوسف (چالاكڤان) – شێلادزێ

11- موسا غازی (چالاكڤان) – شێلادزێ

12- عبداللە عوسمان (هاوڵاتی) – زاخو

13- جەمال مشەختی (هاوڵاتی) – زاخو

14- عەلی شەرەڤانی (چاڵاکڤان) سێمێل

15-شكێران زێباری (رۆژنامەڤان ) ئاكرێ.. ئازاد کراوە

16-نیهاد ئورەماری (رۆژنامەڤان) ئاكرێ.. ئازاد کراوە

17- عەبدولحمید مەندانی (مامۆستا) دهۆك.. ئازاد کراوە

18- سالح عبدالجبار دۆسكی (مامۆستا) دهۆك

19- رەمەزان جبرائیل (شیلادزێ)

20- سیپان لوقمان رێكانی (شیلادزێ)

22- شیروان سەعید عومەر (چالاكڤان) دهۆك

23- كەمال رەمزی (رۆژنامەڤان) زاخۆ

24- سەباح دۆسكی (مامۆستا) شیلادزێ

25- هاشم مستەفا (باگێرا).. ئازاد کراوە

26- كاوار نەزیر (چالاكڤان دهۆك.. ئازاد کراوە

27- كاروان سادق (رۆژنامەڤان) دهۆك.. ئازاد کراوە

28- ئەیهان سەعید (رۆژنامەڤان) دهۆك.. ئازاد کراوە

29- ئازاد سپینداری (دهۆک) – دهۆک.. ئازاد کراوە

30- دڵشاد گوهەرزی (مامۆستا) دهۆك

31- جەلال چەیی (چالاكوان) شیلادزێ ..ئازاد کراوە

32- هەڤاڵ نوسرەت ( چالاكوان) – دهۆک .. ئازاد کراوە

33_محەمەد سەعید دۆسكی (ڕۆژنامەڤان) – دهۆك

34- عەبدوڵا میکائیل (چاڵاکوان) – ئاکرێ

35- میر نێروەی (ڕۆژنامەڤان) – دێرەلوک.. ئازاد کراوە

36- مەرین سەرنی (ڕۆژنامەڤان) – دێرەلوک .. ئازاد کراوە

37- یونس مەحمود (چاڵاکڤان) – دهۆک

38- یوسف سەلام (چاڵاکڤان) – سێمێل

39- ئارام شاکر (چاڵاکڤان) – دهۆک

40- عەزیز حەسەن (چاڵاکڤان) – دهۆک

41- شێروان شەرەڤانی (چاڵاکڤان) – دهۆک

42- رێبەر یاسین (چاڵاکڤان) – دهۆک

43- شێرزاد کۆچەر (چاڵاکڤان) سێمێل

44- بەختیار دهۆکی (چاڵاکڤان) – دهۆک

– گرتیێن شوفێر ل زاخو 18 كه‌س.

_به‌ ده‌یان هاولاتی له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئیبراهیم خه‌لیلدا له‌ رێككه‌وتی 19/8/2020 له‌ زاخۆ زیندانیكراون و تا ئێستا نازانرێ چه‌ند كه‌س ئازاد كراو.

كۆمه‌ڵێك له‌ ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانانی پارێزگای دهۆك

25/8/2020

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.