پارتی لەبارەی گۆڕانكاریە ناوخۆییەكانی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 274 جار بینراوە

ستاندەر 

پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی گۆڕنكاری حیزبی لە سنوری هەولێر رایدەگەیەنێت، هەر كاتێك گۆڕانكاری لەلقی دووی هەولێر بكات بەراسپاردە و رێنمایی حیزبی جێبەجێی دەكات.

ئەنجومەنی سەركردایەتی هەولێری پارتی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەنگۆیەك لە بارەی گۆڕانكاری حزبی لە لقی دوو بڵاو كراوەتەوە گوایە لەم چەند ڕۆژە گۆڕانكاری حزبی دەكرێت.

جەختی لەوەشكردووەتەوە، “لێرەوە بۆ هەموو لایەك بە تایبەت كادیرانی خۆمان ڕایدەگەیەنین كە پارتیمان لە كوێ و لە چ كات پێویست بێت لەوێ گۆڕانكاری دەكات و بە ڕاسپاردە و ڕێنمایی حزبی دێتە خوارەوە و جێبەجێ دەكرێت”.

ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لەهەولێر ئەوەشی روونكردووەتەوە “لەئێستادا گۆڕانكاری لە ئارادا نییە و كەی گۆڕانكاری بكەین ئەوكات بە فەرمی ڕایدەگەیەنین”.

جێی باسە پێشتر لە چەند سەرچاوەیەكەوە ئەوە بڵاوكرایەوە پارتی بەنیازە بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتی هەولێری حیزبەكە بگۆرێت و لەشوێنی ئەو ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە شوێنەكەی دابنرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.