بەپەلە: عەلی حەمەساڵح دەستی لەكاركێشایەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 414 جار بینراوە

ستاندەر

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان داوای كردووە بزوتنەوەی گۆڕان دەستلەكاركێشانەوەی قبوڵبكەن لە پۆستی سەرۆكایەتی فراكسیۆنی گۆڕان.

جەلال محەمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لەمبارەیەوە رایگەیاند كاك عەلی ماوەی سێ مانگە دەیەوێ دەست لە پۆستی سەرۆكایەتی فراكسیۆن بكشێتەوە و خۆی بەتەواوی بۆ كاری پەرلەمانی و بەدواداچون بۆ كەیسی نەوت و قاچاخچیەتی یەكلابكاتەوە. وتیشی ناوبراو بەرەسمی نوسراوی ئاراستەی سەروی خۆی كردووە لە بزوتنەوەی گۆڕان بەڵام هێشتا داواكەی قبوڵنەكراوە ئەگەر داواكەی قبولبكرێت وەك پەرلەمانتارێكی گۆڕان دەمێنێتەوە لە فراكسیۆن و كەسێكی تر بۆ سەرۆكی فراكسیۆن دیاری دەكرێت.

جێی باسە لەسەر كەیسی قاچاخچیەتی لە خاڵە سنوریەكان چەند جارێكە عەلی حەمەساڵح داوای هەڵوێست لە بزوتنەوەی گۆڕان دەكات و لەچەند رۆژی رابردووش واژووی لەسەر نوسراوی پرساندنی سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمان كرد، كە ئەوەش پارتی نیگەران كردووە بەو پێیەی سەرۆكی فراكسیۆن نوێنەرایەتی حیزب دەكات لە پەرلەمان، بۆ ئەوەی لەناوخۆی حیزبیش فشاری لەسەر نەبێت لەسەر هەلوێستەكانی سەرچاوەیەكی ستاندەر رایگەیاند بۆیە ناوبراو دەستلەكاركێشانەوەی پێ باشتر بووە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.