پێنج مەرجی لایەنەسەرەكیەكانی عێراق بۆ پێدانی شایستەی دارایی هەرێم ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 383 جار بینراوە

ستاندەر

حەنین قەدۆ، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح ئاشكرایكرد لایەنە سەرەكیەكانی عێراق پێنج مەرجیان هەیە بۆ هەر رێكەوتنێك كە لەنێوان بەغدا و هەولێر ئەنجامبدرێت بۆ پێدانی شایستە داراییەكانی هەرێم.

ناوبراو رایگەیاند:” هێز و لایەنە عێراقیەكان ئامادەن پشتگیری هەر رێكەوتنێكی حكومەتی عێراقی بكەن بە چەند مەرجێك كە پێویستە هەرێم پێیانەوە پابەند بێت”. قەدۆ وتیشی مەرجەكان بریتین لەوەی:

  • پێویستە هەرێم پابەندی دەستور بێت.
  • داهاتی نەوت بگەرێنەوە بەغدا.
  • نەوت لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆ بفرۆشێت.
  • داهاتی دەروازە سنوریەكان و فرۆكەخانەكان رادەستی بەغدا بكات.
  • باج و داهاتەكانی تریش بگەرێنێتەوە بەغدا.

وتیشی كێشەكانی نێوان هەولیر و بەغدا ئالۆزن بەڵام دەرفەتی چارەسەر كردن هەیە، بەتایبەت ئەگەر قانونی نەوت و گازی عێراق دەرچێت و هەردوولا پێی رازی بن.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.