نەتەوەیەک بە دوا بەرگدوورێک دادەگەرێی !

لەلایەن ستاندار Posted on 269 جار بینراوە

نه‌ژاد ره‌سول

سەفەری کوردان لە گەران بەدوای ئەلتەرناتیڤێکدا بۆ رزگاربوونیان لە دۆخی ژیانی گشتی نەتەوەی زۆر سەخت بووە ٫لە زۆر وێستگەی ژیانی کۆمەلایەتی و سیاسی و ئابووری و کەلتووری خۆیدا وازی لەنەمری نەوەکانی ھێناوە بۆ ئەوەی حورمەت و شکۆ بۆ کۆمەلگای بگەرێنێتەوە۰
لە ئەدەبیاتی جیھانیدا نووسەری ئینگلیزی توماس کارلایل لەنووسینێکیدا بەناوی (بەرگدرووی جلدراو) ئەمەی کردوە بەناونیشانی ژیاننامەییەک کەبەشێوەی گلتەجاریی و تەنزەوە نووسراوە ٫ بابەتە سەرەکیەکەی ئەوە دەبێت کە مامۆستایەک ھەیە تیۆرێکی ھەیە دەربارەی (فەلسەفەی پۆشین و جل و بەرگ) دواتریش لەسالی ۱۸۳٦ وەک کتێب چاپکراوە٫ئەم تیۆرەی باس لەوەدەکات کە کۆمەلگە جلێکی دراوی لەبەردایە و لەم دۆخە دراوەی جل و بەرگدا ژیان دەگوزەرێنێت و پێویستی بە پینەکردن ھەیە ! بۆیە بەدوای پینەکەرێکی شارەزاو و ووریا و ژیردا دەگەرێن ۰
بەڵام کێشە سەرەکیەکە ئەوەیە ئەم بەرگدرووەی خاوەن کۆمەلگایەکی جل دراوە و دەبێتە خاوەن نوخبەی سیاسی و ئابووری و ئەخلاقی و رۆلێکی تەواوی لەسەر ھەموو جومگەکانی ژیانی کۆمەلگا ھەیە٫لەکاتێکدا لەم تیۆرەدا خودی (بەرگدرووەکە )جلەکانی پێویستی بە پینەکردن ھەیە و جلی دراوی لەبەردایە ٫بۆیە کەلتووری گەرانی ئێمە بەدوای کەسە شیاوەکان و فریاد رەسەکان لە فەلسەفەی توماس کارلایل کورت دەبێتەوە و درێژبوونەوەیەکی مێژووی و دیرۆکێکی مەزنی دەبێت لەگەران بەدوایدا ۰
سەرەنجام کۆمەلێک کایەی پەشێویی لە پەیوەندی باڵادەست و ژێردەست دروست دەبێت تا ئاستی تێکشکاندن و شپرزەی و ململانێیەکی ناعەقلانی دەکا ٫ تائەندازەی بێدەسەڵاتی و چاندنی ھەستێکی قوول و پتر بوون لە بێ قەوارەیی و بێ سێبەری ︎!
بۆیە ئەم ئاوێنە گەورەیەی کە سیاسیەکان ئەیانەوێت تەنھا وێنەی خۆیانی تێدا ببینەوە و ھیچ وێنەیەکی دی نا ئەوا وەک ئەو پەندە میللیە وایە کەدەلێت( ماڵی دارتاش بێ دەرگایە ) ۰

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.