راگەیەنراوێك لەبارەی یادی 31ی ئاب بڵاودەكرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 293 جار بینراوە

ستاندەر

سێ پەرلەمانتاری عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ژێر ناونیشانی 31ی ئاب خیانەتێكی لەبیر نەكراو راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنن 31ی ئاب ئەو ڕۆژەیە کە هەرگیز ناکرێت لە بیربکرێت و لێخۆشبوونی نییە.

هەریەك لە ئەحمەدی حاجی رەشید، د،غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدیین لەبەشێكی راگەیەنراوەكەیان دەڵێن دەبێت ئەو هێزەی ئەم خیانەتەی ئەنجامدا داوای لێبوردن لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات، تا هیچ کەس وەک شانازی خیانەت بە نەوەکانی داهاتوو نەفرۆشێتەوە.

۳۱ـی ئاب، خیانەتی لە بیرنەکراو

ئەمرۆ ۲٤ ساڵ تێدەپەرێت بەسەر ساڵرۆژی خیانەتی نیشتیمانی ناسراو بە ۳۱ـی ئاب، کە تیایدا پارتی دیموکراتی کوردستان بێ هیچ سڵکردنەوەیەک، بانگهێشتی هێزەکانی سوپای بەعسی دڕندەی کرد بۆ سەر شاری هەولێر و شارەکەی داگیرکرد، ئەمە لە کاتێکدا بوو، کە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە بریارێکی تایبەت کوردستانی لە هەر هەڕەشەیەکی دەرەکی پاراستبوو.

لە یادەوەری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان (۳۱ـی ئابی ۱۹۹٦) ئەو ڕۆژەیە کە هەرگیز ناکرێت لە بیربکرێت و لێخۆشبوونی نییە، چونکە لە خەیاڵی هیچ کەسدا نەبوو، کە پاش ئەنفال و کیمیاباران هیچ هێزێکی سیاسی لەکوردستان بۆ تێکشکاندنی ڕکابەرەکانی پەنا بباتە بەر سوپای دڕندەی بەعس.

ئێمە سەرەڕای ئەوەی باوەڕمان بە هەڵدانەوەی گۆڕی رابردوو نییە، چونکە پڕیەتی لە خیانەت و کارەساتی لەبیرنەکراو، بەڵام دەبێت ئەو هێزەی ئەم خیانەتەی ئەنجامدا داوای لێبوردن لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات، تا هیچ کەس وەک شانازی خیانەت بە نەوەکانی داهاتوو نەفرۆشێتەوە.

سەرکەوت شەمسەدین

_ ئەحمەد حاجی رەشید

_ غالب محمد عەلی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.