سەرۆكی شاندی هەرێم لە بەغدا چەند زانیاریەك لەبارەی ئامادەكردنی بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم دەخاتە ڕوو

لەلایەن ستاندار Posted on 220 جار بینراوە

ستاندەر

شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێم كه‌ له‌ نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى دارایى و پلاندانان پێكهاتوون ، له‌ به‌غدا له‌ گفتوگۆدان بۆ ئاماده‌كردنى پرۆژه‌ى بوودجه‌ی ساڵی 2021ی عێراق. سه‌رۆكى شاندەكەی هه‌رێمیش ده‌ڵێت، بوودجه‌ى سێ ساڵى داهاتوو ئاماده‌ ده‌كه‌ن.

‌ زاگرۆس فەتاح بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كە سه‌رۆكى شانده‌كهیە به‌  ئاژانسی ئه‌نادۆڵى راگه‌یاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لیژنەکەی عێراق دەستپێدەکات و بڕیاریشە تا کۆتایی مانگی ئەیلوولی داهاتوو کۆبوونەوەکانی لیژنەی داڕشتنی پرۆژەیاسای بوودجەی عێراق بەردەوام بێت و نوێنەری هەرێمی کوردستانیش تیایدا بەشداردەبێت.

ناوبراو راشیگەیاندوە:”مەبەستی ئەم سەردانە بۆ دانانی بنەمای ستراتیژیی بوودجەی عێراقە لە ناویشیدا بوودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا وەگەڕخستنەوەی پرۆژەی چاکسازی کارگێڕی و دارایی عێراق، گرنگیی ئەم لیژنە ھاوبەشە لەوەدایە کە خەمڵاندن بۆ بوودجەی سێ ساڵی عێراقی فیدراڵ دەکرێت و بنەمای خواست و پێویستییەکانی سێکتەرەکان دەستنیشان دەکرێت و ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستانی تیادا دەچەسپێنرێت”.

بریكاری وەزیری پلاندانی هەرێم راشیگەیاند”بەشداریکردنی ھەرێمی کوردستان لەم لیژنەیەدا دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، لەسەر بنەمای یاسای دارایی عێراق دەبێت بووجەی سێ ساڵە ئامادە بکات و بانگھێشتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد بۆ بەشداریکردن لە دانانی بنەما ستراتیجییەکانی بوودجەی عێراق و کوردستان”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.