ستاندەر
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بەدووری دەزانێت حكومەت بتوانێت مانگانە لەكاتی خۆی مووچە دابەش بكات.
زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، لەبارەی بەردەوامی لێبرینی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەت رایدەگەیەنێت: “ئێمه وه‌ک په‌رله‌مان به‌رده‌وام وتوومانه ئه‌و لێبڕینه نایاساییه‌و له‌ناو په‌رله‌مانیش پرسیارمان له‌وه کردووه‌و بهڕاپۆرتى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌مان پیشانداوه که‌ئه‌و لیبڕینه نایاساییه، پێویسته وه‌زیرى دارایى و حکومه‌تیش به‌ڕاپۆرت وه‌ڵاممان بداته‌وه”.
زیاد جەبار كە هاوكات سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانیشە ئەوەشی بە هاوڵاتی راگەیاندووە:” به‌داخه‌وه ئه‌و پرسه‌ى بڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌هاتووەته په‌رله‌مان و بۆیه لێبڕینهکهشى ئێمه ئاگادار نه‌بووین”.
زیاد جه‌بار راشیگەیاند :” ته‌مه‌نا ده‌که‌م حکومه‌ت بتوانێت هه‌موو مانگێک له‌کاتى خۆیدا موچه بدات، به‌ڵام ناتوانێت، چونکه وا شته‌کانى تێکداوه نازانرێت چی ده‌کات و چۆن موچه دابین ده‌کات”.