ستاندەر
لەبەرنامەی كاری ئیمانیۆل ماكرۆن، سەرۆك كۆماری فەرەنسا بۆ عێراق تەنها سەردانی بەغدا و نەجەفی تێدایە، بۆ دیتنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمیش داوای كردووە سەردانی بەغدا بكات و ئەمرۆ گەیشتە بەغدا.
ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر جگە لە بەغدا، هەروەفدێك دەهاتە عێراق دووەم وێستگەی سەردانەكەیان هەولێر بووە، هەموو ئەو پاشەكشەیە لەدوای ریفراندۆمی ساڵی 2017 هاتۆتە پێش، بەجۆرێك ئێستا تەنها عێراق بۆتە مەرجەعی سیاسی و هەولێر پێگەی جارانی نەماوە، ئێستاش هەرێم بە سێ وەفدی جیا لە بەغدایە بۆ تاتوێی چەندین پرسی جیاواز. چاودێران پێیان وایە قۆناغی دوای ریفراندۆم قۆناغی پاشەكشەی هەرێمە لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە و جیهانیش.