سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ پیلانی پشت هەڵوەشاندنەوەی بانگهێشتی سەرۆكی حكومەت ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 265 جار بینراوە

ستاندەر

عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی  ڕایدەگەیەنێت، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داوای په‌رله‌مانتاران بۆ بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی ده‌ستێكی سیاسی له‌ پشتبوو، و ‌پیلانێكیشی له‌پشت بوو.

ناوبراو لە گفتوگۆیەكی بەدەنگی ئەمریکای ئاماژەى بەئەوەشدا، پیلانه‌كه‌ش ئه‌وه‌ بوو ئه‌و حیزبانه‌ی كه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتن فشارێكی زۆریان خستۆته‌ سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كانیان كه‌ نابێت ئه‌مجاره‌ واژۆی بكه‌ن، وه‌ ده‌رفه‌تێكیان هێناوه‌ته‌ پێش كه‌دووباره‌ پێویست بكات‌ واژوو كۆبكه‌ینه‌وه‌، مه‌رج نییه‌ ئه‌وانه‌ هه‌موویان بتوانن واژۆ كۆبكه‌نه‌وه‌ له‌به‌ر بارودۆخی ناوخۆی حیزبه‌كه‌یان و ئه‌و فشارانه‌ی كه‌ له‌سه‌ریانه‌ به‌داخه‌وه‌.

عەبدولستار مەجید وتیشی” سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌یاداشته‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ پاساوی لاوازییان هێنابووه‌وه،‌ یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوا له‌ من ده‌كات، به‌ڵگه‌ بهێنمه‌وه‌ كه‌ حكومه‌ت دوو مانگه‌ ڕێژه‌ی له‌ 21%ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕێت.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.