كێشەیەكی نوێ بەهۆی كۆمپانیایەك: لەسەر فرۆشتنی غاز بە توركیا بەغدا هەڕەشەی رێوشوێنی توند بەرامبەر هەرێم دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 233 جار بینراوە

ستاندەر

هومام تەميمى، پەرلەمانتاری عێراق لە لیژنەی نەوت و غاز رایدەگەیەنێت، وەزارەتى سامانە سروشتيەكانى هەرێمى كوردستان پێشتر لەگەڵ كۆمپانياى “هيلال”ى ئيماراتى گرێبەستى واژۆكردوە بۆ بەرهەمهێنانى غازى سروشتى لە هەرێم  و ئەو كۆمپانيايەش ياداشتێكى لێكتێگەيشتنى لەگەڵ توركيا واژۆكردوە بۆ هەناردەكردنى غازى هەرێم ئەوەش لە دەرەوەى چوارچێوە ياسايى و دەستورييەكان”

ئەو پەرلەمانتارە دەشلێت، ئەو هەنگاوە دزينى ئاشكراى سەروەت و سامانى گەلى عێڕاق و بەهەدەردانى پارەى گشتييە، و لەكاتێكدا عێراق غازى سروشتى هاوردە دەكات دەبينين هەرێمى كوردستان هەناردەى دەكات بۆ دەرەوە”.

تەمیمی هەڕەشەدەكات و دەڵێت ئەو هەنگاوە ناياساييە و پێمانوايە بە ئاگادارى سەرۆكوەزيرانى عێڕاق كراوە، ئەگەر جوڵە نەكات بۆ وەستاندنى ئەو پێشێلكارى و دزيەى سەروەت و سامانى گەل ئەوا لەناو پەرلەماندا هەڵوێستى توندمان دەبێت لەگەڵ دەستپێكردنەوەى دانيشتنەكان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.