یەكگرتوو گۆڕانكاری لە پۆستە حكومیەكانی لە دهۆك دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 278 جار بینراوە

ستاندەر

سەباح باپیر سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لەئەنجوومەنی پاریزگای دهۆك رایدەگەیەنێت، پێیان باشە گۆڕانكاری بكەن لەو پۆستانەی ئیدارەی دهۆك لەدەست ئەواندایە.

سەباح باپیر بۆ پۆلەتیك پرێس  راشیگەیاندووە گۆڕانكاری زیاتر لەو پۆستانە دەكەن، كە زیاتر لە چوار ساڵە لەلایەن كەسێكەوە بەرێوەدەبرێت.

یەكگرتوو خاوەنی سێ‌ كورسی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆكەو دوو بەرێوەبەرایەتی گشتی‌و یەك پۆستی قایمقامی لەپارێزگاكە هەیە.

جێی باسە پارتی بەهەمان شێوە لە سنوری دهۆك لە ماوەی رابردوو شەش بەرێوەبەری گشتی و 25 سەرۆك شارەوانی گۆڕیوە.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.