پرۆژەیەكی ئەمریكی بۆ بەهێزكردنی دیموكراسی هەڕەشە لەسەر دەسەڵاتە گەندەڵەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و هەرێم دروستدەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 319 جار بینراوە

ستاندەر

رۆژنامەی “پۆلتیكۆ”ی ئەمریكی لە راپۆرتێك لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەراست پێشنیاردەكات ئەمریكا پرۆگرامی بنیاتنانی دیموكراتی بەهێزبكات لەجێی بەكارهێنانی هێزی سەربازی بۆ سەقامگیری، چاودێرانیش پێیان وایە ئەگەر ئەمریكا ئەو سیاسەتە جیبەجێبكات رۆڵی گەورەی دەبێت لە گۆڕأنكاری و دورخستنەوەی دەسەڵاتە گەندەڵەكانی ناوچەكە لەنێوان هەرێمی كوردستان.

رۆژنامەكە لە شیكارییەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات سێ بەرژەوەندی گرنگ هەیە كە پێویستە ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست زیاتر گرنگیان پیبدات ئەوانیش شەڕی تیرۆر و پاراستنی دەرهێنانی نەوت و رێگری لە ئێران بۆ گەیشتن بە چەكی ناوەكی.

بۆ ئەوەش رۆژنامەكە دەلێت بۆ گەرەنتی و سەرخستنی ئەو سیاسەتە پێویستە ئەمریكا پشت بە رێگای دیبلۆماسی و هاوكاری و پرۆگرامی بنیاتنانی دیموكراسی بكات لە جێی بەكارهێنانی هێزی سەربازی كە لەروی مرۆیی و ئابوری خەرجی زۆرە.

چاودێران پێیان وایە سەرخستنی ئەو سیاسەتە كاریگەری گەورەی لەسەر ئاڵوگۆڕ و دورخستنەوەی دەسەڵاتە گەندەڵەكانی ناوچەكە دەبێت لەنێویاندا هەرێمی كوردستان.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.