ستاندەر
نزیكەی 20 رۆژە شه‌هرام قادر، كه پیشه‌ى مامۆستایه به تۆمه‌تى به‌شداریكردن له خۆپیشاندان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانى شارى هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر كراوه، به‌پێى زانیارییه‌كانيش له ئێستادا له زیندانى گرتن و گواستنه‌وه‌ى هه‌ولێره.
رێبین سەباح، پارێزه‌رى شه‌هرام نامیق له‌باره‌ى ورده‌كارى كه‌یسه‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت: “ماوەی 16 رۆژە لەسەر فەرمانی عه‌مید دلێر نه‌جار، بەڕێوه‌بەری پۆلیسی هەولێر مامۆستا شەهرام دەستگيركراوە، لە ئێستادا لە زیندانی گرتن و گواستنەوەی هەولێره، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە تاوەكو ئێستا مامۆستا شەهرام هیچ سكاڵایەكی لەسەر نییە لە دادگای هەولێر، ته‌نیا ئه‌وه‌یه به‌بێ هیچ هۆكارێكى یاسایی ده‌ستبه‌سه‌ره”.
لەبارەی یاسایی نەبونی دەستگیكردنەكە پارێزه‌ر رێبین سەباح رایگەیاندووە : “لەڕووی یاساییەوە ناكرێت كەسێك دەستگیر بكرێت و هیچ سكاڵایەكیشی لەسەر نەبێت، ئه‌وه جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه، له‌به‌ر ئه‌وه دەستگیركردنەكەی مامۆستا شه‌هرام تەواو پێچەوانەی بنەماكانی یاسایە”.
ئه‌و پارێزه‌ره ڕەخنەی ئەوەشی گرتووە : “لایه‌نى به‌رپرس رێگه به بینینى ناده‌ن، ته‌نانه‌ت له ئێستادا رێگه‌ش ناده‌ن بچینه زیندان و بریكارنامه‌مان بۆ واژووبكات”.