ھەڵوێستی فەرمی یەكێتی لەبارەی سەردانی سەرۆكی هەرێم بۆ توركیا ” بۆ ئێمە سوپرایز بوو”

لەلایەن ستاندار Posted on 285 جار بینراوە

ستاندەر

فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەكێتی ، بێ ئاگایی حزبەکەی لە سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا دەردەبڕێت و دەڵێت: “بۆ ئێمە سوپرایز بوو” داواش دەکات ڕوونکردنەوە لەسەر هۆکار و ئەنجامی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا بدرێت.

فەرید ئەسەرد لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی بۆ رۆژنیوز ولەبارەی سەردانی سەرۆكی هەرێم بۆ توركیا رایگەیاندووە :” ئەو دیدارەی بەغدا سازکرا، ئێمە لە هەرێمی کوردستان نەمان دەزانی کە دیدارێکی دیکەی لێدەکەوێتەوە، ئەویش دیداری سەرۆکی هەرێمە لەگەڵ سەرۆکی تورکیا، بە نیسبەت ئێمەوە سوپرایزبوو، لەبەر ئەوەی ئاگادار نەکرابووینەوە و لە میدیاکانەوە زانیمان، هیوادارین لە گەڕانەوەیدا بتوانین هەندێک وردەکاری لەم بارەیەوە بزانین، ڕونیبکەنەوە کە هۆکاری ئەم سەردانە چییە دوای بەغدا کتوپڕ بۆ ئەنقەرە؟ ئەی ئەگەر پەیوەندی بە سەردانەکەی ماکرۆنەوە نییە بۆ بەغدا، بۆچی لەم کاتەدا و بەم خێراییە ئەنجامیداوە؟

سەبارەت بەوەی كە ئایا ئەو سەردانە پەیوەندی بە سەردانی ماكرؤن بۆ عێراق هەیە ناوبراو رایگەیاند دڵنیاییەوە پەیوەندییەک هەیە لە نێوان ئەم دوو بابەتەدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.