دەمیرتاش: چەندین بەندکراو لە ژێر هەڕەشەی ئەشکەنجە و مردندان و ناشهێلێن كچەكەم ببینم

لەلایەن ستاندار Posted on 276 جار بینراوە

ستاندەر

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری زیندانی كراوی  پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)  رایدەگەیەنێت، ” تراژیدیایەکی تەواوەتی لە سەرتاسەری زیندانەکانی وڵات دەگوزەرێت، چەندین بەندکراو لە ژێر هەڕەشەی ئەشکەنجە و مردندان”.

ناوبراو لە لەمیانەی دیدارێك لەگەڵ رۆژنامەی میدیا سکوب ئاشكرای كرد:” حکومەتی تورکیا رێگەی نەداوە کچەکەی ببینێت، نەبینینی کچەکەم بەواتای ئەوە نایات دەسەڵاتدارانی تورکیا شتێکی مەترسیداریان بەرامبەرکردبێتم، بەڵام خێزان و کەسە نزیکەکانم مافی ئەوەیان هەیە ناڕەزایەتی بەرامبەر گرتنەبەری رێکاری جیاواز بەرامبەریان دەرببڕن”، ئەو لێدوانە لە پەراوێزی سكاڵایەكی باشاك دەمیرتاشی هاوسەری دێت كە ئاڕاستەی سەرۆکی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کردوە بۆ بەدواداچونی بەرامبەر پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤ لە توركیا.

دەمیرتاش هەروەها دەڵێت:”بەهۆی جیاکردنەوەشیان چەندین کێشی دەرونی و تەدروستیشیان بۆ دروست بوە.

هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە وتیشی، “پێویستە لەسەر سەرکردە سیاسییەکانی تورکیا پێش ئەوەی کۆببنەوە بۆ مەبەستی سیاسی، پەیوەندییە کۆمەڵایەتی مرۆییەکانیان لەگەڵ یەکتردا چاکبکەن، ئەوکاتە دەتوانن باشتر قەبارەی گەورەی کێشەکانی وڵات ببینن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.