ستاندەر
بەگوێرەی زانیاریەكان بڕیارە سبەی پێنجشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێك بگاتە هەولێر و لەگەل بەرپرسانی باڵای هەرێم كۆببێتەوە.
بەگوێرەی زانیاریەكان ئامانجی سەرەكی سەردانەكە تاوتوێی دۆخی دەروازە سنوریەكانی هەرێمی كوردستانە، ئەویش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی كازمی دێت بۆ رێكخستنەوە و كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوریەكانی عێراق، پێشتر كازمی چەند هەوڵێكی بۆ كۆنترۆلكردنی دەوازەكانی ژێر كۆنترۆڵی حكومەتی ناوەندی داوە و چەندین گۆڕانكاری كردووە، چاوەرێ دەكرێت كازمی داوای هەمان رێوشوێن لەبەرپرسانی هەرێم بكات بۆ كۆنترۆڵكردنی تەواوی دەروازە سنوریەكانی هەرێم.
هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەراتی عێراق لەمبارەیەوە رایگەیاندووە:” سەردانەكە بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی پرسیی دەروازە نێودەوڵەتیەکان و سپاردنیان بە دەستەی دەروازە فیدراڵیەکانە”.