ستاندەر
عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت : ” جارێكی دیكە واژۆمان بۆ مەبەستی لێپرسینەوە لە سەرۆكی حكومەت و حێگرەكەی و وەزیری دارایی كۆكردووەتەوە و ئەو بیانو و پاساوەی كە پێشتر هێندرایەوە بڕیوە، سەرجەم ئەو بەڵگەنامە و بەدواداچون و نوسراوانەی پێشترمان كۆكردوەتەوە و ئەو بڕیارەی حكومەت بە نوسراوەكەوە كردووە جارێكی دیكە دوامان كردووە لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت”.
لەلێدوانێكی بۆ پۆلەتیك پرێس وتیشی:” ئێمە ژمارەمان 22 پەرلەمانتارە بۆ ئەو مەبەستەش هەولەكەمان تەنها پەكی لەسەر یەك واژۆ كەوتووە.”