ستاندەر
ئەحمەد تەڵال، وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت گەشبینن بە گفتوگۆكان لەگەل هەرێمی كوردستان بۆ گەیشتن بەرێكەوتن، دەشڵێت ئەگەری زۆرە بگەینە لێكتێگەیشتنی هاوبەش بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی بەرێوەبەردنی خاڵە سنوریەكان و مەلەفی ناوچە كێشە لەسەرەكان و یاسای نەوت و غاز.
وتەبێژی حكومەتی عێراق راشیگەیاندووە حكومەتی عێراق پابەندە بە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەگوێرەی ئەو رێكەوتنە كاتیەی لەگەل هەرێم ئەنجامدراوە تاكۆتایی ئەمساڵ بەڵام پێویستە هەرێمیش پابەندی بنەماكانی رێكەوتنەكە بێت ئەوەش رێگا خۆشكەردەبێت بۆ رێكەوتن لەسەر یاسای بودجەی ساڵی 2021.