ستاندەر
لە نوسینێك بەبۆنەی یادی شۆڕی ئەیلول مەسعود عەبدولخالق رایدەگەیەنێت بەیانەكەی (پ د ك) لەبارەی شۆڕشی ئەیلول هەڵەیە چونكە پارتی نەك پێشڕەو نەبوو بەلكو دژی ئەو شۆڕشە میللیە بوو.
دەقی نوسینكە بخوێنەوە:
بەیانەكەی (پ د ك) لەبارەی شۆڕشی ئەیلول هەڵەیە
مەسعود عەبدولخالق
لەیادی 59سالی هەلگیرسانی شۆڕشی ئەیلول ، (پ د ك)ی ئیستا بەیانێكی دەركردوە ، ئەوەی جێی سەرنج بوو : ((سڵاو له پارتی دیموكراتی كوردستان، كه پێشڕهویی شۆڕشی ئهیلوولی كرد)) ئەوە هیچ ڕاست نیە ،پارتی نەك پێشڕەو نەبوو بەلكو دژی ئەو شۆڕشە میللیە وەستاو بەڕەجعی وەسفی كرد، لەزۆر سەرچاوە هەیە (بەخۆشم لە كتیبی :ناسنامەی حزبەكوردستانیەكان)باسم كردوە بەلام خوێنەری كورد زیاتر بەبەلگەنامەی بریتانی باوەڕ دەكات و بڕوانە : السفارە البریطانیە- بغداد29 شباط، 1960 رقم:10114/8/60 – رسالە من السیر ایج .تریفالیان.
بەهەمان شێوە حزبی شیوعیش لە كاتی هەلگیرسانی شۆڕشی ئەیلول بەیانیكی لە 22/8/1961 دەركرد تیایدا جموجۆلی بەرگری چەكداری كوردستانی بە دەستی ئیمپریالیزم وئەمریكا لەقەلەم دا .
لە شەقلاوە بە رەحمەت(حبیب محمد كریم)سكرتیری (پ د ك)ی ئەوسام بینی گۆتم پارتی كاتی خۆی دژی شؤڕشی ئەیلول بوو ،گۆتی ئەوبابەتە زۆر هەستیارە ڕۆژەك بەدرێژی بۆت باس دەكەم دوای وەفاتی كرد .
11/9/2020