پارتی و مالیكی لەسەر گەیشتنە رێكەوتن

لەلایەن ستاندار Posted on 260 جار بینراوە

ستاندەر

بەگویرەی راگەیەنراوی نوسینگەی راگەیاندنی نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەولەتی یاسا، هاوپەیمانیەتیەكە لەگەل پارتی لەسەر پرسی هەڵبژاردن رێكەوتووە.

نوسینگەی راگەیاندنی مالیكی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە لەكاتی پێشوازی لە خەسرەو گۆران بەرپرسی  دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، گفتوگۆ لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە و میكانیزمی ئەنجامدانی كراوە.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەكە هەردوولا كۆك بونە لەسەر فرە بازنەیی هەڵبژاردنەكان و تەئكیدیان لەوە كردۆتەوە كە پێویستە هەر پارێزگایەك یەك بازنە بێت.

ئەو هەنگاوەی پارتی لەگەل هاوپەیمانی دەولەتی یاسا و مالیكی لەكاتێكدایە پێشتر پارتی ئەوانەی مامەلەیان لەگەل مالیكی دەكرد پێی دەوتن (اكراد مالیكی) مەسعود بارزانی سەرۆكی حیزبەكەش پێشتر رایگەیاندبوو ئەگەر مالیكی بێتەوە دەوڵەت رادەگەیەنم، ئێستاش بەرژەوەندی هاوبەش وەك چاودێران دەلێن وای كردووە لە رێی ئەو رێكەوتنە هەوڵی بەهێزكردنی یەكتر بدەن بۆ گەیشتنەوە بە دەسەڵاتی عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.