پەرلەمانتارانی یەكێتی واژوەكانیان بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەیی و وەزیری دارایی كشاندەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 247 جار بینراوە

ستاندەر

ئەگەرچی لە ماوەی رابردوو 24 پەرلەمانتار واژوویان بۆ پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەیی و وەزیری دارایی كۆكردەوە بەڵام سەرۆكایەتی پەرلەمان رایگەیاند رێوشوێنە پەیڕەویەكانی تێدا نەبوە.

پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن جارێكی تر هەوڵەكانیان بۆ كۆكردنەوەی واژوو دەستپێكردووە، بۆ ئەوەش پێویستیان بە 19 واژوو هەیە كە دەكاتە یەك لەسەر شەشی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان، ئێستاش پرۆسەكە لەسەر یەك واژوو وەستاوە بۆ تەواوكردنی ژمارەی یاسایی.

ئەوانەی تا ئێستا واژوویان كردووە بەو شێوەیەیە  پەرلەمانتارانی کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی و ئازادی و نەوەی نوێ و دوو پەرلەمانتاری گۆڕان و چەند پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ، ئەوە لەكاتێكدا پێشوو تر پێنج پەرلەمانتاری یەكێتیش واژووی یاداشتەكەیان كردبوو، بەڵام دەگوترێت بەهۆی فشارە ناوخۆییەكان هیچ یەكێك لەو پەرلەمانتارانە ئەو جارە واژووی یاداشتەكەیان نەكردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.