ناوەرۆكی ئەو گفتوگۆیانەی ئەمرۆ لەبارەی بەشە بودجەی هەرێم كە لە بەغدا ئەنجام دەدرێن

لەلایەن ستاندار Posted on 242 جار بینراوە

ستاندەر

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی ناوەرۆكی گفۆگۆكانی هەرێم و بەغدا لەسەر هەردوو پرۆژە یاسای بودجە بۆ ساڵی 2020 و 2021 ئاشكرادەكات.

پەروین محەمەد، بەرێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی كە ئەندامی شاندەكەی هەرێمە بۆ بەغدا لەبارەی پرسی بودجە رایگەیاند، “ئەمرۆ دەست بەگفتوگۆكانمان دەكەین كە شاندەكەمان نوێنەری لە نوێنەری وەزارەتی دارایی و پلاندانان پێكهاتوون، لەگەڵ ئەوەی باس لە ئامادەكردنی پرۆەیای بودجەی ساڵی 2020 دەكەین لەهەمان كاتیشدا لەسەر رەشنووسی بوودجەی سێ ساڵی داهاتووی عێراق و پشكی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ دەكەین”.

ئەو نوێنەرەی وەزارەتی دارایی لە شاندەكەی هەرێم بۆ ئێس ئێن ئێن ئەوەشی خستەڕوو، “ئەركی ئێمە پێدانی زانیاری و خستنەڕووی پێداویستییەكانی هەرێمە لە بەشە بودجەی گشتی عێراق، بۆ ئەوەی شاندە سیاسیەی كە واژوی لەسەر ڕێككەوتن دەكەن بەرچاویان ڕوون بێت لە جێكردنەوە و جێگیركردنی پێداویستییە تەكنیكی و هونەرییەكانی هەرێمی كوردستانە لە بودجەی ساڵانی داهاتووی عێراقدا”.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.