سێ پێشنیارەكە بۆ دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردنی عێراق ئاشكرادەبێت.

لەلایەن ستاندار Posted on 288 جار بینراوە

ستاندەر

فەیسەڵ عیساوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت كوتلە سیاسیەكان سێ پێشنیاریان كردووە بۆ دابەشكردنی بازنەی هەڵبژاردنەكان، كە بریتیت لەوەی عێراق هەمووی بكرێتە یەك بازنە، یاخود هەر پارێزگایەك بكرێتە سێ بۆ پێنج بازنەی هەڵبژاردن، سێیەمیش هەر بازنەیەكی هەڵبژاردن بۆ یەك نوێنەر دیاریبكرێت.

ناوبراو وتیشی تاكە رێگا بۆ یەكلا كردنەوەی ئەو پرسە بریتیە لە دەنگدانی نێو هۆڵی پەرلەمان و هەفتەی داهاتووش ئەو پرسە یەكلا دەكریتەوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.