زانیاری نوێ لەسەر هەڵمەتی دەستگیركردنی بەرپرسە گەندەڵەكانی عێراق لەلایەن كازمیەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 293 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی لە 72 كاتژمێری رابردوو، چەندین فەرمانبەری باڵا و بازرگان لە لایەن لیژنەی تایبەتی “كەیسی گەندەڵیە گەورەكان” بڕیاری دەستگیركردنیان بۆ دەركرا، سەرچاوەیەكی لیژنەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات چاوەڕێ دەكرێت كەسی تریش دەستگیربكرێت، لە چوارچێوەی كارەكانی ئەو لیژنەیە كە لە مانگی رابردوو لەلایەن كازمیەوە پێكهێنراوە.

بەگوێرەی زانیاریەكان تا ئێستا 10 بەرپرس لەو هەڵمەتە دەستگیركراون، كە دیارترینیان شاكر زاملی بەرپرسی دەستەی وەبەرهێنانی عێراق، ئەحمەد ساعدی سەرۆكی دەستەی حانەنشینی، عادل خزەیر سەرۆكی بانكی كشتوكالی، هەروەها سەرۆكی كۆمپانیا داراییەكان، یاریدەدەری بەرێوەبەرەكان وەزارەتەكانی پلاندان، پەروەردە و نەوت، دواترینیشیان دەستگیركردنی بەها عەبدولحوسێن، سەرۆكی كۆمپانیای كی كارت بو كە لە كاتی هەوڵدانی بۆ هەڵاتن بۆ دەرەوەی عێراق لە فرۆكەخانە دەستگیركرا.

یاسین موسا، ئەندامی ئەنجومەنی رووبەروبونەوەی گەندەڵی كە پێشوو لە سەردەمی عادل عەبدولمەهدی دروستكرابوو رایگەیاند ئەو كەیسانە لەسەردەمی ئەنجومەنەكەیان كرابونەوە و دەبوو ئەو كەسانە لە كۆتایی ساڵی رابردوو  دەستگیركرابونایە، بەڵام بەهۆكاری جیا جێبەجێ نەكران، راشگەیاندووە هەموو دەستگیكردنەكان بە فەرمانی دادوەر بوە و دەرفەتی تانە لێدانیان تێدا نەماوە.

یاسین مووسا راشیگەیاندووە:” چەندین كەیس لە ئەنجومەنی پێشووی دژایەتی گەندەڵی كراونەتەوە، قۆناغی یەكەم 100 كەیس بوە، دووەمیش 140 كەیس لە هەموو وەزارەتەكان”. وتیشی 400 كەیس پێویست بو فەرمانی قەزاییان دژ دەرچێت لە كۆتایی 2019 و سەرەتای 2020 بەڵام پەك خران.

عەبدولوەهاب ساعدی سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆر كە لایەنی بەرپرسن لە جێبەجێكردنی فەرمانەكانی گرتن، رایگەیاند سەرۆك وەزیران پێداگری لەسەر ئەوە كردووە گرتنی بەرپرسانی باڵای گەندەل پێویستە زۆر بە نهینی بێت و بە پلانی رانەگەیەنراو بێـت.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.