نوێترین زانیاری لەبارەی دەستگیكردنی بەرپرسانی تری گەندەڵ لەلایەن كازمیەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 296 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی لێدوانی پەرلەمانتارێكی سائیرونی سەر بە موقتەدا سەدر لە چەند رۆژی داهاتوو لە چوارچێوەی هەڵمەتەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بۆ قەڵاچۆی گەندەڵی چەند بەرپرسێكی بریار بەدەستیش دەستگیر دەكرێن.

مەحمود زەجاوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە  هاوپەیمانیی ‘سائیرون’ ئاشکرایکردووە، هەڵمەتەکان پێشوازی گەورەیان لەلایەن خەڵکەوە لێکراوە، بەڵام جەختی كردۆتەوە لەوەی  نابێ لێپرسینەوەکان تەنیا بەرپرسە بچووکەکان بگرێتەوە، بەڵکو دەبێ ئەو کەسایەتی و لایەنانە بگرێتەوە، کە کۆنترۆڵی عێراقیان کردبوو لە چەند ساڵی رابردوودا.
لەلێدوانێكی بۆ مالپەری عەرەبیە جەدید وتیشیەتی “لە چەند رۆژی داهاتوودا بەرپرسانی دیار و کەسایەتی سیاسی تێوەگلاو لە گەندەڵییەوە دەستگیر دەکرێن و لەوانەیە لە نێویاندا، بەرپرسانی کاریگەر و بڕیار بەدەست هەبن”.
لەبارەی هەڕەشەكانی بەردەم پرۆسەكە ناوبراو رایگەیاندووە بێگومان کازمی گوشاری سیاسی لەسەر دروستدەبێت بەهۆی ئەو هەنگاوەوە و تەنانەت لەوانەیە بگاتە هەڕەشەش.
جێی باسە هەڵمەتەكە نارەزایەتی هێزە نزیكەكانی ئێرانی لێ كەوتۆتەوە و بە هەڵمەتێكی سیاسی دەزانن نەوەك روبەروبونەوەی گەندەڵی،  غەزەنفەر بەتیخ، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لەمبارەیەوە  راگەیاندووە ئەوان، لەگەڵ دژایەتیکردنی گەندەڵین بەپێی یاسا و رێوشوێنە دەستوورییەکان و لە رێگەی دادگای سەربەخۆوە، بەڵام ئەوەی روودەدات کۆدێتایەکی سپییە بەسەر دەستووردا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.